باوکی ئەو کچە هەشت ساڵانەی دەستدرێژی سێکسی کرابووەسەر دەستگیرکراوە

لوقمان ئیسماعیل و کچەکەی
SNN-هەولێر
لەسەر سكاڵای عەمیدێکی زێرەڤانی، باوكی ئەو کچە هەشت ساڵانەی دەستدرێژی سێکسی کرابووەسەر دەستگیر كراوە و بنەماڵەكەشیان دەڵێن تائێستا تۆمەتبارانی كەیسی كچەكەیان هیچ سزایەک نەدراون.
ئەندامێکی بنەماڵەی ئەو کچە هەشت ساڵانەی کە دەستدرێژی سێکسی کرابووەسەر، بە SNNی راگەیاندووە، لوقمان ئیسماعیل باوکی کچەکە لە رۆژی پێنجشەممەی رابردووەوە بە تۆمەتی “ناوزڕاندن” دەستگیرکراوە و تا ئێستاش ئازاد نەکراوە.
ئەو ئەندامەی بنەماڵەکە باسی لەوەشکرد: “لوقمان ئیسماعیل لەسەر سکاڵای عەمید بەهجەت دەستگیرکراوە، کە بەرپرسی ئەو پێشمەرگانەی زێرەڤانییە کە تۆمەتبارن بە دەستدرێژیکردنە سەر کچە هەشت ساڵانەکە”.
سەبارەت بە چارەنووسی كەیسی كچەكەیان وتیشی: “دادگا تاوەكو ئێستا سزای تۆمەتبارانی كەیسی كچەكەیانی نەداوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە”.
ساڵێك و سێ مانگ بەر لە ئێستا چەند كەسێك لە هەولێر دەستدرێژی سێكسیان كردە سەر كچێكی تەمەن هەشت ساڵ، باوکی ئەو کچەش لە میدیاکانەوە ناڕەزایی لەبارەی چۆنیەتی بەڕێوەچوونی ئەو کەیسە دەربڕی و ناوی تۆمەتباری کەیسەکەی هێنا.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11 hours لهمهوپێش -
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11 hours لهمهوپێش -
12 hours لهمهوپێش



