گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ یەکشەممە 14/6/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ یەکشەممە 14/6/2020 گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو….
سپۆرت:
- گەڕانەوە بۆ بردنەوەکان.
- لەکۆی 11 یارییە کۆتاییەکەی لالیگا، یانەی بەرشەلۆنە یەکەم یاری دەباتەوە بۆ ئەوەی ببێتە پاڵەوانی خولەکە.
- ڤیدال، برایسوایت، میسی و ئەلبا گرنگترین یاریزانەکان بوون و خاوەنی گۆڵەکانی بلاوگرانا بوون لە شەوی گەڕانەوەی تۆپی پێ لە ئیسپانیا.
- یانەی ئیسپانیۆل 2-0 لە یانەی ئەلاڤێس دەباتەوەو جارێکی تر خەونەکەی بەرزدەبێتەوە.
- ئەمڕۆ لە یارییەکی تری لالیگا ریاڵ مەدرید لە کاتژمێر 8:30 خولەک رووبەڕووی ئیبار دەبێتەوەو نابێت هیچ هەڵەیەک بکات.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- چەندین سەرکردە لە یانەکە هەیە، یانەی بەرشەلۆنە شکست ناهێنێت کاتێک دوور لە دەرگا داخراوەکانەوە یاری بکات و بە جیاوازی 5 خاڵ لەگەڵ ریاڵ مەدرید لە پێشەنگی لالیگا دەمێنێتەوە.
- هەریەکە لە ڤیدال، ئەلباو میسی واژۆ لەسەر گۆڵەکان دەکەن و برایسوایتیش یەکەم گۆڵی خۆی دەکات.
- ئەمڕۆ لە کاتژمێر 8:30 خولەک ریاڵ مەدرید رووبەڕووی ئیبار دەبێتەوەو هازاردیش گەڕاوەتەوە، یانەکە لەسەریەتی بردنەوە تۆماربکات.

مارکا:
- یانەی ریاڵ مەدرید دەگەڕێتەوە بۆ یاریکردن بە گرێبەستی نایابەوە.
- هازارد ناوی لە لیستی یاریزانەکاندایەو سەرچاوەی هێزی سەرەکی هێڵی پێشەوەی یانەکەیەتی.
- یانەی ئیبار دەیەوێت سوود لە کورسییە چۆڵەکانی یاریگای دی ستیفانۆی یانەی ریاڵ مەدرید وەربگرێت بۆ ئەوەی ئەنجامێکی باش بەدەست بهێنێت.

ئاس:
- لە یەکەم یاری گەڕانەوەیدا لە خولی ئیسپانیا دژی یانەی ئیبار، زیدان جبەخانەیەکی تەواوی هێرشبەری هەیە لەگەڵ بنزیمە، بەیڵ، مارکۆ ئەسینسیۆ، ئیدن هازاردو ڤینسیۆس جۆنیۆر.

More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
11 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
14 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
14 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
11 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
14 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
14 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



