
کۆکردنەوەی گەنمی جوتیاران
SNN-
هەوراز ئەحمەد، عەلی حەمە سەعید، محەمەد مستەفا
ئەمڕۆ یەکشەممە 14ی حوزەیران دەست بەپڕۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەکرێت و سەرجەم سايلۆكان ئامادەن بؤ ئەو مەبەستە و بۆ ئەمساڵ 165 هەزار تۆن گەنم لەجوتيارانى سلێمانى و گەرميان و راپەرين و هەڵەبجە وەردەگیرێت.
عومەر قەلادزێى، جێگرى پارێزگارى سلێمانى لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند “لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى دەستمان بە وەرگرتنى گەنمى جوتیاران کردووە و سەرجەم سایلۆکان ئامادەن بۆ ئەو مەبەستە”.
وتیشی: “بۆ ئەمساڵ رێژەیەکى زیاتر گەنم وەردەگرین کە بڕەکەى بریتییە لە 165 هەزار تۆن گەنم کە هی جوتیارانى سلێمانى و گەرمیان و راپەرین و هەڵەبجەن، ئەمە لەکاتێکدایە ساڵى پار توانرا 135 هەزار تۆن گەنم وەربگیرێت”.
بەختیار عیزەت، بەڕێوەبەری سایلۆی قەزای سەیدسادق بە SNNی ڕاگەیاند: لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراقەوە ئەمڕۆ 14/6/2020 دیاریكراوە بۆ دەستكردن بە وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستان”.
وتیشی: “سەرەتا لەم هەفتەیەدا گەنمی جوتیارانی سنووری قەزای دەربەندیخان وەردەگرین و لە هەفتەی دووەمدا گەنمی جوتیارانی سەیدسادق و پاشان لە هەفتەی سێیەم گەنمی جوتیارانی شارەزوور و دەورووبەری وەردەگرین، لەتواناشماندا هەیە 40 هەزار تۆن گەنم وەربگرین.
بەڕێوەبەری سایلۆی سەیدسادق ئەوەشی ڕوونكردەوە، ساڵی ڕابردوو 20 هەزار و 441 تۆن گەنممان لە جوتیاران وەرگرت لەكاتێكدا سایلۆكەمان توانای وەرگرتنی 40 هەزار تۆن گەنمی هەیە.
هاوکات شەماڵ رەسوڵ بەڕێوەبەری سایلۆی رانیە بە SNN ی راگەیاند: ئەمڕۆ یەکشەممە لە سایلۆی رانیە کە دەکەوێتە ناحیەی چوارقوڕنە، دەستدەکرێت بە وەرگرتنی بەرهەمی گەنمی جوتیارانی سنوری ئیدارەی راپەڕین و جوتیارانی سنوری ناحیەکانی خدران و خەلەکان و بنگردی قەزای دوکانیش دەتوانن گەنمەکانیان رادەستی سایلۆی رانیە بکەن .
وتیشی: “بڕیارە ئەمساڵ بڕی نزیکەی 25 هەزار تۆن گەنم لە جوتیاران وەربگیرێت لەکاتێکدا ساڵی پار بڕی 22 هەزار تەن گەنم لە جوتیاران وەرگیرا و هاوکات لە دەشتی بیتوێن 920 جوتیار ناوی خۆیان تۆمار کردووە بۆ ئەوەی گەنمەکەیان رادەستی سایلۆ بکەن .”
باسی لەوەشکرد: وەرگرتنی گەنمی جوتیاران بەگوێرەی تیر و پشک دەبێت و لە هەر هەفتەیەکدا گەنمی جوتیارانی سنووری قەزایەک وەردەگرن.
بۆ ئەمساڵ سێ جۆر نرخ بۆ گەنم دیاریكراوە، بەجۆرێك بۆ كیلۆیەك گەنمی پلە یەك بڕی 560 دینار و گەنمی پلە دوو 480 دینار و گەنمی پلە سێ بڕی 420 دینار دیاریكراوە.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
17 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
20 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
20 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
17 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
20 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
20 hours لهمهوپێش



