
سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزیری دەروەی کوێت
SNN-
بڕیارە سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ وەزیری دەرەوەی کوێت کە بەسەردانێک لەشاری بەغدایە، دوو پرسی گرنگی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێ بکەن کە ئەوانیش وزەی کارەبا و قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی شەڕی کوێت-ن.
لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی عێراقدا هاتووە: “ئەمڕۆ ئەحمەد ناسر ئەلسوباح وەزیری دەرەوەی کوێت بەسەردانێکی فەرمی گەیشتووەتە عێراق و لەگەڵ سێ سەرۆکایەتییەکە (سەرۆککۆمار و سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی حکومەت) کۆدەبێتەوە”.
بەپێی میدیاکانی کەنداو، لایەنی کوێتیی دەیەوێت پشتیوانی دارایی عێراق بکات بۆ دەرچوون لەو تەنگژەیەی تێیدایە، سەرەڕای ئەوەی لایەنی کوێتی بەنیازە پرسی دانەوەی پارەی قەرەبووی وڵاتەکەی دوابخات کە لەسەر عێراق ماوە و دەبێت بیداتەوە.
هاوکات چاوەڕێدەکرێت شاندی کوێت باسی برەودان بە پرسی کارەبا و راکێشانی هێڵی کارەبا لە وڵاتانی کەنداوەوە بۆ عێراق بکات و چەندین تەوەری دیکەش باسدەکرێن لەوانە بواری ئابووری و بازرگانی و پیشەسازی-ش.
بەهۆی زیانگەیاندن بە ژێرخانی ئابووری کوێت، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی حکومەتی عێراقی ناچار کرد بە دانەوەی 52.4 ملیار دۆلار بە لایەنی کوێتی لەپای ئەو زەرەر و زیانانەی بەر وڵاتەکەی کەوتبوو لەکاتی جەنگەکەدا.
حکومەتی عێراق لەساڵی 2014ەوە دانەوەی ئەو قەرزانەی راگرتبوو بەهۆی هێرشی داعشەوە، بەڵام ساڵی 2018 دووبارە دەستیکردەوە بە دانەوەی پارە کە بەڕێژەی 3٪ لەفرۆشی نەوت مانگانە لێیدەبڕدرێت.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
11 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
14 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
14 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
11 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
14 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
14 hours لهمهوپێش



