
ئاڵای تورکیا و رووسیا
SNN-
بڕیاربوو بەمەبەستی تاوتوێکردنی دۆخی لیبیا، هەریەک لەوەزیرانی دەرەوە و بەرگری رووسیا ئەمڕۆ یەکشەممە بگەنە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا، بەڵام بەهۆکارێکی نادیار سەردانەکە هەڵوەشایەوە.
لەبەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی تورکیادا هاتووە “ئەمڕۆ سێرگی لاڤرۆڤ و سێرگی شویگۆ وەزیرانی دەرەوە و بەرگری رووسیا بڕیار بوو بگەنە ئەنقەرە بۆ باسکردنی چەند تەوەرێکی هەرێمیی، بەڵام بەپەیوەندییەکی تەلەفۆنی مەولود چاوش ئۆغلۆ و هاوتا رووسییەکەی، سەردانەکە دواخراوە بۆ کاتێکی نادیار”.
لەئێستادا تورکیا پشتیوانیی فائیز سەڕاج سەرۆکی حکومەتی ویفاقی نیشتمانی لیبیا دەکات کەلەکۆمەڵی نێودەوڵەتی باوەڕپێکراوە و ماوەی 14 مانگە شەڕ لەگەڵ سوپای نیشتمانی لیبیا دەکات بەسەرۆکایەتی لیوا خەلیفە حەفتەر.
هاوکات رووسیا و ئیمارات و میسریش پشتیوانیی سوپای نیشتمانیی دەکەن کە لەئێستادا خولێکی دانوستانەکان بەڕێوەدەچن بۆ چارەسەری دۆخی ئاڵۆزی ئەو وڵاتە.
تائێستا هۆکاری هەڵوەشانەوەی ئەو سەردانە باس نەکراوە، بەڵام پێدەچێت هەردوو وڵات هێشتا ناکۆکییان هەبێت لەسەر رەوشی لیبیا.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
21 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
21 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
23 hours لهمهوپێش



