گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ دووشەممە 15/6/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ دووشەممە 15/6/2020 گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
ئاس:
- یانەی ریاڵ مەدرید دەسەڵاتی بەرزدەکاتەوەو 3-1 لە یانەی ئیبار دەباتەوە.
- یانەی شاهانە شکست بە ئیبار دەهێنێت و مارسێلۆ لە کاتی گۆڵەکەی جۆرج فلۆیدی ئەمریکی کە بەم دواییە لە لایەن پۆلیسەوە کوژرا بە بیری هەموان دەهێنێتەوە.
- زیدان:” لە گێمی یەکەم زۆر باش یاریمان کرد لە هەموو روویەکەوە، بەڵام لە گێمی دووەم لە هەندێک رووەوە خاوبووینەوە لە یاریکردن”.

مارکا:
- بە شێوازێکی خێرا یانەی ریاڵ مەدرید لە گێمی یەکەم دژی یانەی ئیبار بردنەوە مسۆگەر دەکات و لە گێمی دووەمی یاریەکە لە یاریکردن خاودەبێتەوە.
- زیدان لە ئاستی یاریزانەکانی رازی نییەو سەرزەنشتیان دەکات.

سپۆرت:
- یانەی بەرشەلۆنە هێشتا لە قۆناغی میسی دایە.
- ئەستێرەکەی بلاوگرانا وەکو سەرکردە دەردەکەوێت و لە دۆخێکی نایابدا بوو دژی یانەی مایۆرکا سەرەڕای ئەوەی ماوەیەکی زۆرە یاری نەکردووە.
- میسی تەنیا یاریزانی تۆپی پێیە زیاتر لە 20 گۆڵی بۆ 12 وەرزی لەسەر یەک کردووە لە خولی ئیسپانیا.
- ئاتلەتیک بیلباو 1-1 ئاتلەتیکۆ مەدرید،یەکسانبوون ئەنجامێکی باش بوو بۆ کوڕانی سیمیۆنی.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- یانەی بەرشەلۆنە چەندین یاریزانی هاوشێوەی بارووتی هەیەو لەگەڵ برایسوایت 16 یاریزانی لەم وەرزە گۆڵیان کردووە.
- ڤیدال ژمارەی پێوانەیی تۆمار دەکات و گۆڵەکانی دەبێتە 7 گۆڵ و سوارێزیش دەگەڕێتەوە بۆ یاریکردن.
- یانەی ریاڵ مەدرید 3-1 لە ئیبار دەباتەوەو بە ئارامی 3 خاڵ بەدەست دەهێنێت، یانەی ئیبار هیچ شتێکی ئەوتۆی لە کاتی یاریەکە نەکرد، مەدرید 2 خاڵ لە ریزبەندی لالیگا لە دوای یانەی بەرشەلۆنەوە دێت.

More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی


