ئەوروپا سنورەکانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێیدا دەکاتەوە

0
1427

SNN

زۆرێک لە وڵاتانی ئەوروپا هەستاون بە لابردنی ئەو کۆتانەی کە لە سنورەکانی خۆیاندا و لەگەڵ وڵاتانی دیکەدا دایانابوو وەک رێگرییەک بۆ تەشەنەسەندی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا رێکارە توندەکان و پشکنینەکان لەسەر سنوری وڵاتانی ئەوروپا ماون.

هاوکات هەندێک وڵات هەیە هێشتا پابەندی قەدەغەی هاتووچۆ و نەهاتنە دەرەوی هاووڵاتیانن، وەک وڵاتی ئیسپانیا، ئێستا دەستیکردووە بە کردنەوەی دەوامی فەرمانگە گرنگەکانی وڵات ئەویش لە ژێر چەند مەرج و رێنماییەکدا.

وڵاتانی شنگن: کە 22 وڵاتی ئەوروپی لەخۆ دەگرێت، هاتووچۆی نێوان سنوری وڵاتەکانی ئاسایی کردووەتەوە، سەرەڕای بوونی کۆرۆنا لە زۆرێک لە وڵاتەکانیدا، هەروەها وڵاتانی شنگن بڕیاریاندا لە سەرەتای مانگی تەمموزدا تەواوی ئەو رێگریانە هەڵگرن بەتایبەتی سنوری وشکانی لەنێوان وڵاتانی دیکەی ئەوروپادا.

هەرچەندە وڵاتی ئیسپانیا تا ئێستا رێگە بە هیچ گەشتیارێک نادات بێتە نێو وڵاتەکەی و وا بڕیارە تا 21 مانگ لەسەر ئەم رێکارە بەردەوامبێت، تەنیا هاتووچۆ بازرگانییەکان بۆیان هەیە بێنە نێو ئەو وڵاتەوە و هاووڵاتیان ناتوانن بێنە ناو وڵاتەکە یاخود بە پێچەوانەوە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this