
هێرشی داعش
SNN
ئەندامێکی ئەنجومەنی راوێژکاری عێراق، ژمارەی چەکدارانی داعش لە عێراق و سوریا بە حەوت هەزار چەکدار دەخەمڵێنێت و دەشڵێت، هەزاران ئەندامی ئەو رێکخراوە هەن کە تەنها هاوکاری لۆجیستی داعش دەکەن
هیشام هاشمی کە شارەزای بواری تیرۆرە بە ماڵپەڕی حوڕەی ئەمریکی راگەیاندووە: “نزیکەی حه‌وت هه‌زار چه‌كداری داعش لە عێراق و سووریا بوونیان هەیە و چالاکیی رێکخراوەکە ئەنجام دەدەن، هاوکات نزیكه‌ى 11 تا 12 هه‌زار ئەندامی داعش هەیە کە له رووى لۆجیستییه‌وه كار بۆ رێكخراوه‌كه ده‌كه‌ن و چالاک نین”.
ئه‌و شاره‌زایه باسی له‌و شوێنانه كردووه كه چەکدارانی داعش تێیدا ده‌رده‌كه‌ون، ده‌ڵێت: “زۆربه‌یان له رۆژهه‌ڵاتى سووریا و رۆژئاواى عێراق و باكورى رۆژهه‌ڵاتى عێراقن”.
هاشمى به‌دوورى ده‌زانێت داعش لە ئێستادا بتوانێت ده‌ست به‌سه‌ر شوێنێكدا بگرێت، چونكه ئه‌و توانایەی جارانى نه‌ماوه.
رێكخراوى تیرۆریستى داعش له هاوینى ساڵى 2014 چه‌ندان ناوچه‌ى له عێراق و سووریا داگیر كرد و له ئادارى ساڵى 2019 دوایین پێگه‌ى خۆى له باغووز له ده‌ستدا..
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش


