به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه چاره‌نووسی راهێنەری عێراق جێی گومانه

کاتانیچ
حسین کەرکوکی-SNN Sport
چاره‌نووسی كاتانیچ راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق ، به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانه دارییه‌ی عێراق تیایدا گوزه‌ر ده‌كات بووەته جێی گومان .
سه‌رچاوه‌یه‌كی وه‌رزشی نزیك له ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه له یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە كه ” ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق په‌یوه‌ندی به كاتانیچ-ه‌وه كردووه له پێناو درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆ سالێكی تر “.
هه‌روه‌ها وتی “كاتانیچ ره‌زامه‌ندییه‌كی سه‌ره‌تایی ده‌ربڕیوه له سه‌ر نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی ، به‌ڵام گرفته‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ی كه تووشی ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه بووه ، ده‌سته‌كه پاره‌ی گرێبه‌ستی راهێنه‌ری نیه‌و ده‌رئه‌نجام چاره‌نووسی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بووەته جێی گومان “.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد كه” ده‌سته‌ی گشتی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی لاوان و وه‌رزشی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی داوا له حكومه‌ت بكات بۆ دابینكردنی بڕه پاره‌ی گرێبەستەکە وه‌ك ئه‌وه‌ی ساڵی پار روویدا كاتێک عادل عه‌بدولمه‌هدی پاره‌ی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی ته‌رخان كرد “.
جێی ئاماژه پێكردنه كاتانیچی راهێنەری هەڵبژاردەی یەکەمی تۆپی پێی عێراق گرێبه‌ستێكی واژوو كردووه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق کە ماوه‌كه‌ی 3 ساڵه .
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16 hours لهمهوپێش



