
SNN
پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند: “ئه‌گه‌ر ئاستی پارێزبه‌ندی و خۆپارێزی خه‌ڵك دابه‌زی و هاوڵاتیان پابه‌ند نه‌بوون، ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه ناچار ده‌بین قه‌ده‌غه‌ی ته‌واوی هاتوچۆ رابگه‌یه‌نینه‌وه”.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی بە دەنگی ئەمریکای وتووە: ئەگەر ژمارەی تووشبووان لە سلێمانی بەشێوەیەکی بەرچاو هەڵکشا ئەوا ناچاردەبین ئەو تووشبووانەی نیشانەی کەمیان هەیە لە ماڵەکانی خۆیاندا بیانهێڵینەوە و کەرەنتینیان بکەین، ماڵه‌كان ببێت به نه‌خۆشخانه وه‌كو ئه‌و دیارده‌یه‌ی كه لە هه‌موو وڵاتانی تردا جێبەجێ دەکرێت.
راشیگەیاند: “ئێمه پێمان وایه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و ئاستی خۆپارێزیه‌ی ئێستا به‌رده‌وام بین وه له‌سه‌ر ئه‌و شێواز و ڕێكارانه و چاودێریكردنی دۆخه‌ی ئێستا به‌رده‌وام بین، له هه‌فته‌كانی داهاتوودا بارودۆخه‌كان به‌ره‌و باشی ده‌چن، به پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر خۆپارێزی به‌رده‌وامنه‌بین و ئه‌گه‌ر ڕێكاره‌كان شل بێته‌وه، ئه‌وا بارودۆخه‌كان به‌ره‌و سه‌ختی ده‌ڕۆن”.
وتیشی: رۆژانە هاووڵاتیان زیاتر پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان دەبن، داواش لە خاوەن کارەکان دەکەین پابەندی رێنماییەکان بن و رێگە بە هیچ کەسێک نەدەن بە بێ خۆپارێزی سەردانی بازاڕ و دوکانەکان بکات.
ئەوەشی وت: ئه‌و ژمارانه‌ی كه له سلێمانی ده‌بینرێت به‌رزبوونه‌ته‌وه، به‌ڵگه نییه بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌رفراوانی په‌تاكه به‌ڵكو ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه رۆژانه ژماره‌یه‌كی زۆر پشکنین بۆ خەڵک دەکرێت.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



