وه‌رزى راوه‌ماسى دهستپێدهكاتهوهو چەند رێنماییەک دەردەکرێت

وته‌بێژى به‌ڕێوەبه‌رایه‌تى پۆلیسى دارستانى سلێمانى فۆتۆ-هەوراز-ئەحمەد
SNN-هه‌وراز ئه‌حمه‌د
به‌ڕێوەبه‌رایه‌تى پۆلیسى دارستانى سلێمانى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15 حوزه‌یران له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى وه‌زرى راوەماسى راگه‌یاند و چه‌ند رێنمایهكى له‌و بارەیەوه ده‌ركرد.
هێمن كه‌مه‌رخان، وته‌بێژى به‌ڕێوەبه‌رایه‌تى پۆلیسى دارستانى سلێمانى رایگه‌یاند: “به‌هۆى دانانى گه‌را له 15ى مانگی ئازاره‌وه به فه‌رمى راوه‌ماسى قه‌ده‌غه‌كراوه، ئه‌مڕۆش پاش سێ مانگ له هه‌رێمى كوردستان راوه‌ماسى ده‌ستپێده‌كاته‌وه به مه‌رجێك به ده‌رمان و ته‌قه‌مه‌نى راونهكرێت”.
وتیشى: “له‌و كاته‌ى كه قه‌ده‌غه‌ى راوه‌ماسى هه‌بووه تیمه‌كانمان 134 كه‌سیان له‌كاتى راوكردندا ده‌ستگیركردووه و ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر 600 ماسى قه‌باره جیاواز، گه‌ڕانه‌وه‌ی 200 ماسی بۆ نێو ده‌ریاچه‌كان، له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى دوو چه‌كى جۆرى كڵاشینکۆڤ و 590 تۆڕ و 22 به‌له‌م و 41 سه‌وڵدا”.
رونیشى كرده‌وه: ”له ماوه‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆدا به‌هۆى نه‌چوونه ده‌ره‌وه‌ى هاووڵاتیان و راو نه‌كردنیان، ئاژه‌ڵى كێوى له ده‌رو ده‌شته‌كان زیادیان كردووه و ئێمه‌ش له‌و كاته‌دا به‌رده‌وام له ئه‌ركدا بووین و چاودێرى ئاژه‌ڵه‌كانمان كردووه”.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14 hours لهمهوپێش -
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14 hours لهمهوپێش -
14 hours لهمهوپێش



