ئوسامه ره‌شید: هه‌ركاتێك بۆ هه‌ڵبژارده‌ى عێراق پێویستیان بهمن بێ ئاماده‌م

ئۆسامە رەشید
سه‌نگه‌ر زرار- SNN Sport
لهپێكهاتهكهى ئه‌مجاره‌ى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى عێراق بۆ قۆناغى دووه‌مى ئامادەکارییه‌كان و یارییه‌كانى پاڵاوتنه هاوبه‌شه‌كه‌ى مۆندیالى 2022ى قه‌ته‌ر و پاڵه‌وانێتى جامى وڵاتانى ئاسیا-ى 2023ى چین، ئوسامه ره‌شید-ى ناوه‌ڕاستكارى نێوده‌وڵه‌تى كورد بێبه‌ش كراوه.
“خۆم بۆ یانه‌كه‌م ته‌رخان كردووه و بیر له‌و بابه‌ته ناكه‌مه‌وه”
سریچكۆ كاتانیچ-ى سلۆڤینیایی و راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى یه‌كه‌مى عێراق چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر لیستی سه‌ره‌تایی هه‌ڵبژارده‌كه‌ى ئاشكراكرد كه 34 یاریزانى له‌خۆگرتووه و دواجار 23 یاریزانیان ده‌هێڵێته‌وه و ده‌چنه نێو ئامادهکارییهكان بۆ دوا سێ یارى هه‌ڵبژارده‌كه به‌رامبه‌ر بهههڵبژاردهكانى هۆنگ كۆنگ ، كه‌مبۆدیا و ئێران لهپاڵاوتنه هاوبه‌شه‌كه‌ى مۆندیال و پاڵه‌وانێتى جامى وڵاتانى ئاسیا، ئه‌وه‌ى تێبینى كرا دوور له‌هه‌موو چاوه‌ڕوانییه‌كان لیستەکەی كاتانیچ خاڵى بوو له‌یاریزانه كورده‌كان و یه‌كێكى تر له‌یاریزانه‌كان ئوسامه ره‌شید-ى كاپتنى یانه‌ى سانتا كلارا-ى پۆرتوگالى بوو.
تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى (SNN Sport) لهیاریزانى ناوبراوى پرسى (بۆچى ئێوه له‌م پێكهاته سه‌ره‌تاییه به‌ده‌ركراون و خۆتان به‌شایسته نازانن یه‌كێك بن له‌ئه‌ندامانى هه‌ڵبژارده‌كه و ئایا ئه‌وه ناهه‌قیی نییه به‌رامبه‌ر بهئێوهكراوه)؟، كاپتن ئوسامه وتى: له‌ئێستادا خۆم بۆ یارییه‌كانى یانه‌كه‌م (سانتا كلارا) و ركابه‌رییه‌كانى خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌كانى پۆرتوگال ته‌رخان كردووه و بیر له‌و بابه‌ته ناكه‌مه‌وه”.
“ئه‌وه راوبۆچوونى راهێنه‌ره كێ بانگهێشت ده‌كات و كێ بانگهێشت ناكات”
هه‌روه‌ها ئوسامه جه‌بار شه‌فیق ره‌شید-ى ته‌مه‌ن 28 ساڵ یاریزانى پیشه‌گه‌رى كورد كه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى یه‌كه‌مى عێراقدا 20 یارى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌نجامداوه، له‌درێژه‌ى وه‌ڵامه‌كه‌یدا بۆ تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى (SNN Sport) وتى: من ناتوانم هیچ شتێك بكه‌م، ئه‌وه راوبۆچوونى راهێنه‌ره كێ بانگهێشت ده‌كات و كێ بانگهێشت ناكات، به‌ڵام هه‌ركاتێك بۆ هه‌ڵبژارده‌ى عێراق پێویستیان بهمن بێت و داوام بكه‌ن ئه‌وا من ئاماده‌م”.

هاوكات له‌گه‌ڵ بانگهێشتنهكردنى ئوسامه بۆ ریزه‌كانى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى عێراق و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى یارییه‌كانى خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌كانى پۆرتوگال، چه‌ند یانه‌یه‌ك چاویان بڕیوه‌ته تواناكانى ئه‌م كاپتنه كورده‌ى یانه‌ى سانتا كلارا-ى پۆرتوگالى و له‌هه‌وڵى گواستنه‌وه‌ى دان، له‌وانه یانه‌ى پاوك سالۆنیكا كه له‌خولى سوپه‌رى یانه‌كانى یۆنان به‌شداره له‌گه‌ڵ یانه‌ى مومباى سیتى كه له‌خولى پیشه‌گه‌رانى یانه‌كانى هیندستان ركابه‌ریی ده‌كات، ئوسامه ره‌شید ده‌نگۆى چوونى بۆ یانه‌ى پاوك سالۆنیكا ره‌تكرده‌وه و ئاماده‌نییه رووبكاته یانه‌ى مومباى سیتى.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


