حەسەن رۆحانی “یان پابەند دەبن یان قەدەغەی توند رادەگەیەنین”

کۆرۆنا-لە-ئێران
SNN
پاش ئەوەی شەپۆلێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا رووی لە وڵاتی ئێران کرد، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند: یان دەبێت هاووڵاتیان پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن یان قەدەغەی تووندی هاتووچۆ رادەگەیەنینەوە.
لە درێژەی قسەکانی حەسەن رۆحانیدا ئاماژە بەوە دەکات: لە مانگەکانی رابردوودا، پابەندی هاووڵاتیان بە رێژەی %80 بووە بەرامبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڵام لە ئێستادا بووە بە %20، و گەشتی نێوان شارەکانی ئێران زیادی کردووەتەوە، ئەمەش هۆکارێکی گرنگ بووە بۆ دووبارە تەشەنەسەندەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێراندا.
رۆحانی ئاماژە بەوە دەکات گەر هاووڵاتیان پابەندی رێنماییەکان نەبن، دەبێت دووبارە قەدەغەی هاتووچۆ رابگەیەنرێت بەڵام ئەمجارە بەشێوەی توندتر.
ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتۆتە 184955 هاووڵاتی و لەو ژمارەیە 8730 کەس گیانیانلەدەستداوە.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



