
نەخۆشخانەی گشتی شارەزوور
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەهۆی دابەشنەكردنی مووچەی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و وەڵامنەدانەوەی داواكارییەکانیان لەلایەک حکومەتەوە، پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕەوف بەگ کە تاکە نەخۆشخانەی گشتی شارەزوورە مانگرتنیان راگەیاند.
ڕێبین حەسەن، بەرپرسی بەشی كارگێڕی لە نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕەوف بەگ لە قەزای شارەزوور بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی بێباكی حكومەت و وەزارەتی دارایی لە ئاست داواكاری پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی لە دابەشنەكردنی مووچە و وەڵامنەدانەوەی داواكاری پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی، سەرجەم پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕەوف بەگیان چۆڵکردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، نەخۆشخانەكە تاكە نەخۆشخانەی سنوورەكەیە، دەوام تێیدا 24 كاتژمێرییە، بەڵام لە ئێستادا پزیشكان و كارمەندەكانی تەندروستی زیاد لە 40 رۆژە مووچەیان وەرنەگرتووە، لە كاتێكدا بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاتر مەترسی لەسەر پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی دروست بووە و بەردەوامیش دروست دەبێت.
ئەو بەرپرسەی نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕەوف بەگ ئەوەشی خستەڕوو، پزیشكان و كارمەندانی تەندروسی جەختیان لەوەكردوەتەوە كە تا پێدانی مافەكانیان و دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبن لە بایكۆتی دەوام و دەرگای نەخۆشخانە بە ڕووی نەخۆشانی سنورەكەدا ناكەنەوە.
لە ماوەی رابردوودا پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی لە شارەزوور و چەند ناوچەیەکی دیکەش، ناڕەزایەتییان لەبارەی دواکەوتنی مووچەکانیان دەربڕی و هۆشدارییاندا لەوەی مانگرتن رابگەیەنن.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


