
سلێمانی
SNN- هەوراز ئەحمەد
بەرێوەبەری گشتی کشتوکاڵی سلێمانی رایگەیاند: پاش ئەوەی چوار حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نێو فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان دەرکەوت لەپێناو بەرژەوەندی هەموو لایەک بڕیارماندا دەوام بۆ ماوەی هەفتەیەک رابگرین.
شاڵاو جەمال بە SNN راگەیاند: زۆربەی فەرمانبەران لە بەشە جیاجیاکان نیشانەی ڤایرۆسی کۆرۆنایان تێدا دەرکەوتووە، ئەمە جگە لەوەی یەکێک لە فەرمانبەرە تووشبووەکان، خانەوادەکەی و منداڵەکانیشی تووشی ڤایرۆسەکە بوون.
بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵ باسی لەوەکرد: لەسەر فرمانی وەزارەتی کشتوکاڵ، لەپێناو پاراستنی جوتیاران و فەرمانبەران بڕیارماندا دەوام رابگرین تا ئەوکاتەی ئەنجامی پشکنینەکان دەگەڕێتەوە.
ئەمە دووەم بەرێوەبەرایەتیە کە لە سلێمانی کەرەنتین دەکرێت، هەفتەی رابردوو بەهۆی بوونی چەند حاڵەتێکی کۆرۆنا لە بەڕێوەبەرایەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی سلێمانی، بەهەمانشێوە دەوامیان راگیرا.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


