
راکان جبووری پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوک
SNN-عیماد جەباری
راکان جبوری پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت لە ماڵەکەی خۆیدا کەرەنتینە کرا، گومانیش دەکرێت تووشی کۆرۆنا بووبێت.
سەرچاوەیەک لە پارێزگای کەرکوک بە SNN-ی راگەیاند: دوای ئەوەی دەرکەوت دوو فەرمانبەری نێو دیوانی پارێزگا تووشی کۆرۆنا بوون، سامپڵی خوێن لە راکان جبوری پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت وەرگیراوە.
وتیشی، “پێدەچێت تووشی کۆرۆنا بووبێت چونکە ماوەی دوو رۆژە دەوامی نەکردوە و لە ماڵەکەی خۆی لە حەمزەلی خۆی کەرەنتینە کردووە و رایکردنی مامەڵەی خەڵکیشی راگرتوە”.
لە بەدواداچوونێکی SNNیشدا، ئەوە زانراوە کە سامپڵی پشکنینەکان کاتێک ئاراستەی تاقیگەکان دەکرێت ناوی پێوە نییە بەڵکو کۆدە، بەهۆی ئەوەوە شاردنەوەی تووشبوونی راکان جبوری ئاسانتربووە بەتایبەتیش کە بەڕێوەبەری تەندروستی کەرکوک خوشکەزایەتی.
هەر بەپێی زانیاریەکانی SNN ژمارەیەک فەرمانبەری پارێزگا و پۆلیسی هاتووچۆ و فەرمانگەکانی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون، بەهۆی نەمانی شوێنیشەوە لە ماڵەوە کەرەنتینە کراون.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16 hours لهمهوپێش -
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16 hours لهمهوپێش -
16 hours لهمهوپێش



