لیژنەیەکی ئەنجومەنی نوێنەران سەبارەت بە مەترسی تەعریبکردن سەردانی کەرکوکیان کرد

SNN-عیماد جەباری
شاندێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئەنجومەنی نوێنەران سەردانی کەرکوکیان کرد بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێک، لەوانە مەترسییەکانی تەعریب کردنی ئەو پارێزگایە.
ئەو شاندە لەگەڵ سەعد حەربی فەرماندەی هێزە هاوشەکانی عێراق لە کەرکوک کۆبوونەوە، لەدوای کۆبونەوەکە، هەرێم کەماڵ ئاغا ئەندامی شاندەکە بە snnی راگەیاند: رەوشی ئەمنی و سوتاندنی دەغڵودانی جوتیاران و مەترسیەکانی تەعریبیان تاوتوێ کردووە.
وتیشی، لەکۆبونەوەکەدا تیشکمان خستە سەر نوسراوەکەی راکان جبوری کە داوایکردوە عەرەبی هاوردە لەشوێنی خەڵکی رەسەنی گوندی پەڵکانە نیشتەجێبن، پێمان راگەیاندوە: “نابێت هێزی سەربازی تێکەڵ بەو پرسە بکرێت چونکە بابەتێکی سیاسیە و بۆ تەعریبی کەرکوکە”.
هەر لەوبارەیەوە وتی: “سەعد حەربی بەڵێنی پێداوین ئەو داوایەی پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت جێبەجێ نەکەن و هیچ پەیوەندیەکیشیان بەو پرسەوە نابێت”.
لە ناوەڕاستی مانگی رابردوو، راکان جبوری بە نووسراوێکی نهێنی داوای لە فەرماندەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکوک کرد عەرەبە هاوردەکانی کەرکووک، کە لە دوای 2003 شارەکەیان بەجێ هێشتووە، لە کەرکوک و لە شوێنی هاووڵاتییانی کورد، نیشتەجێ بکرێنەوە.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16 hours لهمهوپێش



