
مەحمود عەزیز
سه‌نگه‌ر زرار- SNN Sport
به‌مدواییانه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان زیاتر له‌هه‌زار پڕۆژه‌ى وه‌به‌رهێنانى له‌هه‌موو سێكته‌ره‌كان له‌نێوانیاندا سێكته‌رى وه‌رزشى بۆ ساڵى 2020 ئاشكراكرد، به‌ڵام ئه‌و پڕۆژه وه‌رزشییانه‌ى حكومه‌ت بڕیاره وه‌به‌رهێنانى تێدا بكات، له‌ئێستادا پێویستن، یان وه‌رزشكارانى كوردستان پێویستیان بهپڕۆژهى تره.
وه‌رزشى كوردستان له‌لایه‌نى ژێرخانه‌وه زۆر هه‌ژاره، له‌ئێستادا پێویستى به‌چه‌ندین هۆڵى داخراو و یاریگا و مه‌له‌وانگه‌ى كراوه و داخراوه بۆ هه‌موو یارییه وه‌رزشییه‌كان، هه‌روه‌ها له‌هه‌موو شاره‌كاندا پێویستى به‌چه‌ندین كۆمه‌ڵگه‌ى وه‌رزشییه، ئه‌وه‌ى له‌ساڵانى پێشوودا بۆ بوارى وه‌رزش كراوه، تینوێتى وه‌رزشكارانى نه‌شكاندووه، بۆ ساڵى 2020 حكومه‌تى هه‌رێم بۆ بوارى وه‌رزش ته‌نها 12 ئه‌كادیمیاى وه‌رزشى و راهێنان دروستده‌كات، (3) له‌هه‌ولێر و (3) له‌سلێمانى و (2) له‌دهۆك و (2) له‌هه‌ڵه‌بجه و (1) له‌گه‌رمیان و (1) له‌ڕاپه‌ڕین، ئایا بۆ دروستكردنى ئه‌م ئهكادیمیایانه كه له‌بوارى وه‌رزشه و له‌پلانى وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و لاوان دایه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى وه‌رزش له‌م وه‌زاره‌ته‌دا ئاگاداره یان به‌بێ پرس و راوێژ به‌وان پڕۆژه‌كان بڕیاریان لێدراوه، پێویسته حكومه‌ت وه‌به‌رهێنان له چ پڕۆژه‌یه‌كى وه‌رزشیدا بكات؟.
“ئێمه ده‌زانین چى پێویسته بۆ وه‌رزشى كوردستان و ئه‌وان چى بۆ بوارى وه‌رزش بكه‌ن”
له‌سه‌ر ئه‌م پرسه، تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى (SNN Sport)، به‌دواداچوونى كرد و سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى وه‌رزشى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و لاوانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى كرد و له‌وێ مه‌حمود عه‌زیز یاریده‌ده‌رى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى وه‌رزش-ى له‌سه‌ر ئه‌م پرسه دواند و ئه‌میش راشكاوانه وتى:” پڕۆژه‌كانى حكومه‌ت كه بڕیارى لێدراوه دروستكردنى ئه‌كادیمیاى وه‌رزشی و راهێنانه لهشارهكانى هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه و هه‌ردوو ئیداره‌ى گه‌رمیان و راپه‌ڕین، هه‌رچه‌نده پرس به‌ئێمه نه‌كراوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بكرێ شتێكى باشه، به‌ڵام پڕۆژه‌ى باشتر و گرنگتر هه‌یه له‌وانه، بۆ نموونه له‌هه‌موو كوردستاندا بگه‌ڕێى ژێرخانى وه‌رزشى كه‌مه، پێویسته ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان كاتێك پڕۆژه‌یه‌ك بۆ وه‌رزش ئاماده ده‌كات پرس و راوێژ به‌ئێمه بكات، ئێمه ده‌زانین له‌م كاته‌دا چى پێویسته بۆ وه‌رزشى كوردستان و ئه‌وان چى بۆ بوارى وه‌رزش بكه‌ن، به‌تایبه‌تى هۆڵى داخراوى نێوده‌وڵه‌تى بۆ یارییه‌كانى باسكه و باله و تۆپى ده‌ست و فوتساڵ و هۆڵى یارییه تاكه‌كان له‌وانه به‌رزكردنه‌وه‌ى قورسایی و تۆپى سه‌رمێز، هه‌روه‌ها مه‌له‌وانگه‌ى ئۆڵۆمپى كهستاندارد بێت، یان هۆڵى تراك بۆ یارییه‌كانى گۆڕه‌پان و مه‌یدان، یاخود بۆ یارى پایسكلسوارى، یان له‌ناوچه شاخاوییه‌كاندا بۆ یارى خلیسكانى سه‌ربه‌فر كار بكرێت و سوودى زیاترى لێوه‌ربگیرێت”.
“هۆڵێكى نێوده‌وڵه‌تیمان نییه به‌ماناى هۆڵ، تائێستا مه‌له‌وانگه‌یه‌كى ئۆڵۆمپیمان نییه”
یاریده‌ده‌رى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى وه‌رزش ده‌ڵێت:” به‌داخه‌وه دیاره ئه‌وان له‌ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان راسته‌وخۆ ئه‌و پڕۆژانه‌یان راگه‌یاندووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ستخۆشییان لێده‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پرس و رایان به‌ئێمه كردبوایه باشتربوو، ئێستا له‌هه‌موو شار و شارۆچكه‌كان ئه‌گه‌ر ته‌ماشا بكه‌ین، هۆڵێكى نێوده‌وڵه‌تیمان نییه به‌ماناى هۆڵ، تائێستا مه‌له‌وانگه‌یه‌كى ئۆڵۆمپیمان نییه كه 50 مه‌تر بێت، ئه‌وه‌ى هه‌یه یان نیوه یان چاره‌گه، هیوادارین بۆ ساڵانى ئاینده ئه‌وانه‌ى پێویسته له‌هۆڵ و مه‌له‌وانگه له‌كوردستاندا دروست بكرێن”.
“تائێستا له‌كوردستاندا پڕۆژه‌یه‌كى وه‌رزشى له‌مشێوه‌یه 100% جێبه‌جێ نه‌كراوه”
دواجاریش مه‌حمود عه‌زیز وتى:” ئێمه ده‌مێكه له‌ساڵانى پێشوودا نووسراوێكمان ئاراسته‌ى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان كرد كه له 7 خاڵ پێكهاتبوو، به‌لامانه‌وه باش و په‌سه‌ند بوو ئه‌گه‌ر پڕۆژه‌ى وه‌رزشى بكرێ ئه‌و 7 خاڵه‌ى تێدا بێت، له‌وانه (یاریگاى نێوده‌وڵه‌تى، هۆڵى نێوده‌وڵه‌تى، مه‌له‌وانگه‌ى ئۆڵۆمپى، یاریگاى تراكى گۆڕه‌پان و مه‌یدان و یاریگاى تراكى پایسكلسوارى و هۆڵى به‌رزكردنه‌وه‌ى قورسایی و تاد.. ئه‌وه‌ى كراوه زۆربه‌ى یاریگاى بچووك و مه‌له‌وانگه‌ى بچووك و هۆڵى یارى له‌شجوانییه و شتێكى وا به‌رچاو و نموونه‌یی نه‌بووه، ده‌توانین بڵێن تائێستا له‌كوردستاندا پڕۆژه‌یه‌كى وه‌رزشى له‌مشێوه‌یه 100% جێبه‌جێ نه‌كراوه”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


