
مایك پۆمپهیۆ، وهزیرى دهرهوهى ئهمریكا | فۆتۆ: AP
SNN
فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پلانێکی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رەتدەکاتەوە کە وتبووی: “ئەمریکا فشاری سەربازی دەخاتە سەر ئێران”.
کێنس مەکەنزی، فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: “لە رووی سەربازییەوە هیچ خزمەتێک بە سیاسەتی فشارخستنەسەر ئێران ناکەین و ئەمریکا تەنیا لە رێگەی ئابووری و دیبلۆماسییەوە فشار دەخاتە سەر ئەو وڵاتە”.
مەکەنزی رایگەیاند: “ئەرکی ئێمە وەک فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا رێگریکردنە لە هەر هێرشێکی راستەوخۆ یان ناراستەوخۆی ئێران دژ بە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی”.
سەبارەت بە دەرئەنجامی فشارەکانی ئەمریکاش رایگەیاند: “چاوەڕوان دەکرێت ئێران تۆڵە لەو فشارە دیبلۆماسی و ئابوورییە بکاتەوە کە ئەمریکا لەسەری دروستکردووە”.
ئەمەش دوای ئەوەدێت، مایک پۆمپەیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندبوو: ئەمریکا بە چەندین رێگا فشار دەخاتە سەر ئێران کە یەکێک لەو رێگایانە سەربازی دەبێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


