ئایا جیهان له‌به‌رده‌م مه‌ترسى هاتنى شه‌پۆلى دووه‌مى ڤایرۆسى كۆرۆنادایه؟

پشكنینى ڤایرۆسى كۆرۆنا له هه‌رێمى كوردستان | فۆتۆ: هه‌وراز ئه‌حمه‌د \ SNN
رێكخراوى ته‌ندروستیی جیهانى هۆشدارى ده‌دات له هاتنى شه‌پۆلى دووه‌مى ڤایرۆسى كۆرۆنا، سه‌رۆكى ئه‌و رێكخراوه‌ش ده‌ڵێت: ئێستا رۆژانه زیاتر له 100 هه‌زار تووشبووى نوێى ڤایرۆسى كۆرۆنا له جیهاندا تۆمارده‌كرێن.
تێدرۆس ئه‌دهانۆم، سه‌رۆكى رێكخراوى ته‌ندروستیی جیهانى له نوێترین لێدوانى رۆژنامه‌وانیدا مه‌ترسى خۆى ناشارێته‌وه له هاتنى شه‌پۆلى دووه‌مى ڤایرۆسى كۆرۆنا و ده‌ڵێت: “له بارى ئاسایدا ماوه‌ى زیاتر له دوو مانگى پێویسته بۆ ئه‌وه‌ى 100 هه‌زار كه‌یسى تووشبوون به ڤایرۆسى كۆرۆنا تۆماربكرێن، به‌ڵام ئێستا ئێمه رۆژانه ده‌بینین له سه‌رتاسه‌رى جیهاندا زیاتر له 100 هه‌زار كه‌یس تۆمارده‌كرێن”، كه ئه‌كرێت ئاماژه‌یه‌ك بێت بۆ هاتنى شه‌پۆلى دووه‌مى ڤایرۆسى كۆرۆنا.
یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ى كه له ئێستادا نیشانه‌ى پرسیارى له‌سه‌ره و ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ى لێده‌كرێت كه شه‌پۆلى دووه‌مى كۆرۆنا تێیدا سه‌ر هه‌ڵبدات وڵاتى چین-ه، چونكه ئه‌و وڵاته پاش تۆمارنهكردنى هیچ كه‌یسێك بۆ ماوه‌ى 50 رۆژ دوێنێ 36 حاڵه‌تى نوێى تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه‌ى تۆماركرد له شارى بهیجینى پایته‌خت.
له‌و باره‌یه‌وه سه‌رۆكى رێكخراوى ته‌ندروستیی جیهانى ئاماژه به‌وه‌ده‌كات: “له ئێستادا تیمه‌كانمان به‌دواداچوون بۆ ورده‌كارى ئه‌و حاڵه‌ته نوێیانه ده‌كه‌ن كه له چین تۆماركراون”.
قسه‌كانى سه‌رۆكى رێكخراوى ته‌ندروستیی جیهانى له‌كاتێكدایه كه دوێنێ دووشه‌ممه 15ى حوزه‌یران، ژماره‌ى تووشبووانى ڤایرۆسى كۆرۆنا له جیهاندا گه‌یشته زیاتر له 8 ملیۆن كه‌س، له سه‌ره‌تاى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌كه‌شه‌وه تا ئێستا 439 هه‌زار و 217 كه‌س به ڤایرۆسه‌كه له سه‌رتاسه‌رى جیهاندا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


