هه‌ولێر بۆ وه‌رزێكى تر له‌گه‌ڵ راهێنه‌ره كرواتییهكهى گه‌یشته رێككه‌وتن

رادان گاسانین
سه‌نگه‌ر زرار- SNN Sport
راهێنه‌ره كرواتییهكهى تیپى تۆپى پێى یانه‌ى هه‌ولێر به‌پێى بۆندێكى نوێ بۆ وه‌رزێكى تر‌ى خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌دا به‌رده‌وام ده‌بێت.
رادان گاسانین-ى ته‌مه‌ن 56 ساڵ و راهێنه‌رى تیپى تۆپى پێى یانه‌ى هه‌ولێر كهمانگى تشرینى یه‌كه‌مى ساڵى 2019ى رابردوو ئه‌ركى راهێنه‌رى تیپه‌كه‌ى بۆ خولى نایابى یانه‌كانى عێراقى وه‌رزى 2019-2020ى گرته ئه‌ستۆ، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 16-6-2020 به‌پێى بۆندێكى تر بۆ وه‌رزى 2020-2021ى خولى یانه‌كانى عێراق سه‌ركردایه‌تى تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشى هه‌ولێر ده‌كاته‌وه.
پێشووتر رادان-ى به‌ڕه‌گه‌ز كرواتى وه‌رزى 2012-2013 بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌ركى راهێنه‌رى تیپى تۆپى پێى یانه‌ى هه‌ولێرى له‌ئه‌ستۆ گرتووه و وه‌رزى 2019-2020ى رابردوو بۆجارى دووه‌م و به‌پێى بۆندێك ئه‌ركى راهێنه‌رایه‌تى تیپه‌كه‌ى وه‌رگرته‌وه، به‌ڵام به‌هۆى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌كانى عێراق و ته‌واوبوونى ماوه‌ى بۆنده‌كه‌ى، بۆ جارى سێیه‌م له‌گه‌ڵ كارگێڕیی یانه‌ى وه‌رزشى هه‌ولێر گه‌یشته رێككه‌وتن كه بۆ وه‌رزێكى تریش سه‌ركردایه‌تى تیپى تۆپى پێى یانه‌كه‌یان بكات.
بۆ وه‌رگرتنى ورده‌كارى بۆنده‌كه له‌نێوان هه‌ردوولادا و مه‌رجه‌كانى یانه‌كه‌یان له‌سه‌ر رادان-ى راهێنه‌ر، د.عه‌بدوڵلا مه‌جید سه‌رۆكى یانه‌ى وه‌رزشى هه‌ولێر بۆ تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى (SNN Sport)، قسه‌ى كرد و وتى:” بۆندهكهمان بۆى نوێ كرده‌وه، كه وه‌رزێكى تر له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌مان به‌رده‌وام بێت، مه‌رجى چى له‌سه‌ر دابنێن، ئه‌گه‌ر ئێمه مه‌رجى به‌سه‌ردا بسه‌پێنین، ده‌بێ هه‌موو شتێكى بۆ بكه‌ی و چى پێویسته بۆى دابین بكه‌ین، ئێمه ته‌ماشاى بارودۆخى خۆمان ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر تواناى داراییمان هه‌بێ و بارودۆخى ماددى و بارودۆخى هه‌رێم باش بێ و ئه‌گه‌ر حكومه‌ت هاوكارى كردین، ئه‌وا بێگومان ئه‌وكات قسه‌یه‌كى تره، بۆ ئه‌وه به‌شدارى خولى عێراق ده‌كه‌ین كهئهنجامێكى باشمان هه‌بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌نجامیشت بوێ ده‌بێت تیپێكى باشت هه‌بێت”.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكى یانه‌ى وه‌رزشى هه‌ولێر له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى ئایا هیوایان به‌م راهێنه‌ره هه‌یه و ئه‌گه‌ر خولى نایابى یانه‌كانى عێراق به‌ڕێوه‌نه‌چێ بۆنده‌كه‌ى چى به‌سه‌ردێت؟، وتى:” هیواى چیت پێى هه‌بێت، ئه‌گه‌ر تۆ تواناى داراییت نه‌بێت، ئه‌گه‌ر تۆ نه‌توانى هه‌موو شتێكى بۆ بكه‌ى چۆن ده‌توانى مه‌رجى له‌سه‌ر دابنێى، چۆن ده‌توانى لێپێچینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵدا بكه‌ى، بێگومان ئه‌گه‌ر خوله‌كه به‌ڕێوه‌نه‌چێت، ئه‌وكات هیچ مافێكى له‌سه‌ر ئێمه نابێت”.
More News
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
19 mins لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
25 mins لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
19 mins لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
25 mins لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
2 hours لهمهوپێش



