پارێزگای سلێمانی خەڵات دەداتە ئەو کەسەی پلازمای خوێن دەبەخشێت

پارێزگای-سلێمانی
SNN–
پارێزگاری سلێمانی داوا دەکات “چاکەوەبووانی کۆرۆنا بەشداری بکەن لە بەخشینی پلازمای خوێن تا وەکخۆی دەڵێت “بە ویژدانێکی ئاسودەوە بەشداریبکەن لە ژیاندنەوەی مرۆڤایەتیدا”.
د. هەڤاڵ ئەبوبەکر لەپەیامێکیدا دەشڵێت: “پارێزگای سلێمانی ئامادەیە خەڵاتی هەر کەسێک بکات، کە دەستپێشخەریی لە بەخشینی پلازمای خوێندا دەکات”.
دەقی پەیامەکە:
بۆ ئەو خۆشەویستانەی بەخۆشحاڵییەوە؛ چاکبوونەتەوە..
ئازیزان..
دۆخی تەندروستیی ژمارەیەک لە هاونیشتمانیەکانتان، کەسوکارو ئازیزانتان، بەهۆی گیرۆدەبوونیان بە پەتای کۆرۆناوە، لە بارێکی مەترسیداردان، ژیانیان پێویستی بە هەڵمەت و هەناسەو هەنگاوی ژیرانەو مەردانەو خۆنەویستانەو دڵسۆزانەی ئێوە هەیە، داواخوازین بەشداریبکەن لە بەخشینی پلازمای خوێن بۆئەوەی بە ویژدانێکی ئاسودەوە بەشداریبکەن لە ژیاندنەوەی مرۆڤایەتیدا.
پارێزگای سلێمانی جگەلەوەی بۆ مێژووی ئەم نیشتمانە ناوی بەڕێزتان (لە لیستی گەشی ژیاندنەوەی مرۆڤایەتیدا) تۆماردەکات، ئامادەیە خەڵاتی هەرکەسێکیش بکات، کە دەستپێشخەریی لە بەخشینی پلازمای خوێندا دەکات.
ژیان چاوەڕێتانە..
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر
پارێزگاری سلێمانی
16/6/2020
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
8 mins لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
3 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
3 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
8 mins لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
3 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
3 hours لهمهوپێش



