به‌وێنه: له شارى سلێمانى دوو راهێنه‌ر خولێك له ژێر رینماییهكانى ته‌ندروستى ده‌كه‌نه‌وه

فۆتۆ:ئەردەڵان محەمەد
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
ماوه‌ى زیاتر له 3 مانگه هیچ چالاكییه‌ك له هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجام نه‌دراوه، به‌ڵام دوو راهێنه‌رى یانه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى و سیروانى نوێ هه‌ستاون به كردنه‌وه‌ى خولێك بۆ 12تیپى ناو شارى سلێمانى.
سۆران سه‌لیم له یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى و ئه‌ریڤان سامان له یانه‌ى سیروانى نوێ به ئامانجى گه‌ڕانه‌وه و زیندوو كردنه‌وه‌ى وه‌رزش به‌هۆى وه‌ستانى چالاكییه‌كانى یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستان و پێگه‌یاندنى چه‌ند یاریزانێك بۆ یانه‌كانیان خولێكى تۆپى پێى یاریگاى گه‌وره‌یان له یاریگاى فه‌رمانده‌یى كرده‌وه.
خوله‌كه به به‌به‌شدارى 12تیپى ناو شارى سلێمانى به شێوازى دوو دۆڕاندن ئه‌نجام ده‌درێت كه له‌ژێر رێنماییه‌كانى ته‌ندروستى سلێمانى به له ده‌ستكێش كردن و به‌ستنى ده‌مامك له‌لایه‌ن راهێنه‌رو یاریزانانه‌وه.
سۆران سه‌لیم سه‌رپه‌رشتیارى خوله‌كه رایگه‌یاند:”دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌م ڤایرۆسه له جیهان سوپاس بۆ خوا له ئێستادا ورده ورده ژیان دێته‌وه سه‌ر خۆى ئێمه‌ش وه‌ك دوو راهێنه‌ر هه‌ستاوین به كردنه‌وه‌ى ئه‌م خوله بۆ ئاسته ته‌مه‌نییه‌كان، له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌ستمان كرد یاریزانانى شارى سلێمانى به‌ره‌و كاڵ بوونه‌وه ده‌ڕوات له‌م ته‌مه‌نه‌دا، بۆیه ئامانجمان له كردنه‌وه‌ى ئه‌م خوله بۆ دوو هۆكار ده‌گه‌ڕێته‌وه یه‌كه‌میان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى وه‌رزش بۆ سه‌ر رێچكه‌ى خۆى، هه‌روه‌ها ده‌مانه‌وێت وه‌ك راهێنه‌ران هه‌ندێک له یاریزانان گۆڵبژێر بكه‌ین بانگێشتى یانهكانمانى بكه‌ین و ئاستیان به‌رزتر بكه‌ینه‌وه”.
له‌لاى خۆیهوهئاراس حه‌مه‌لاو راهێنه‌رى تیپى چیا ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو:” به‌دڵنیاییه‌وه كردنه‌وه‌ى ئه‌م جۆره خولانه كاریگه‌ریى زۆرى له‌سه‌ر راهێنه‌ر و یاریزانان ده‌بێت بۆ به‌ره‌و پێشبردنى ئاستیان، له‌به‌رئه‌وه‌ى ماوه‌یه‌كى زۆره یاریزانه‌كانمان به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌م ڤایرۆسه دانیشتن، بۆیه جێگه‌ى خۆیه‌تى سوپاسی رێكخه‌رانى ئه‌م خوله بكه‌ین بۆ كردنه‌وه‌ى ئه‌مجۆره خولانه”.
وتیشی:” به‌داخه‌وه بۆ راهێنهرهكانیترى كوردستان كه له‌مجۆره خولانه ئاماده نابن بۆ ئه‌وه‌ى تواناى یاریزانانى شارى سلێمانیان بۆ ده‌ركه‌وێت، به‌داخه‌وه راهێنه‌ره‌كانمان په‌نا ده‌به‌نه به‌ر یاریزانانى قه‌زاو ناحیه‌كان ئه‌وه‌ش واده‌كات كه یاریزانانى ناو شارى سلێمانى پێش نه‌كه‌وێت، له‌به‌رئه‌وه منیش پێیان ده‌ڵێم تا ئێوه بۆندى دوو یان سێ ملیۆنى له‌گه‌ڵ یاریزانى عه‌ره‌ب بكه‌ن به دڵنیاییه‌وه یاریزانانى ئێمه‌ش قه‌د پێش ناكه‌ون”.
له‌ئێستادا به‌هۆى وه‌ستانى سه‌رجه‌م چالاكییه وه‌رزشییه‌كان به ته‌واوى راهێنه‌ر و یاریزانانى بێهیوا كردووه، بۆیه ناو به ناو له‌م كاته‌دا راهێنه‌ران هه‌ڵده‌ستن به كردنه‌وه‌ى ئه‌مجۆره خولانه بۆ ئاسته ته‌مه‌نییه‌كان.

فۆتۆ:ئەردەڵان محەمەد

More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
4 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
6 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
7 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
4 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
6 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
7 hours لهمهوپێش



