
بەرشەلۆنە
SNN Sport
لە خولی ئیسپانیاو لە یارییەکانی هەفتەی 29، یانەی بەرشەلۆنە درێژەی بە بردنەوەکانیداو توانی 2-0 لە یانەی لیگانێس بباتەوە.
بەرشەلۆنە لە یاریگای کامپ نۆ میوانداری یانەی لیگانێسی کرد،توانی لە خولەکی 42 بە گۆڵی یاریزانی لاو ئانسۆ فاتی پێشبکەوێت و گێمی یەکەم 1-0 بە سوودی یانە کەتەلۆنیەکە تەواو بوو.
لە گێمی دووەم بەرشەلۆنە درێژەی بە ئاستە بەرزەکەیداو توانی لە خولەکی 69 لە لایەن میسی گۆڵی دووەم و دڵنیایی بە لێدانی سزا بکات، لە کۆتایدا یاریەکە بە دوو گۆڵی بێوەڵام بە سوودی بەرشەلۆنە تەواو بوو، توانی دووەم بردنەوەی لەسەر یەک لە دوای قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار بکات و بۆ دووەم یاری لەسەریەکە میسی بەباشترین یاریزان دیاری دەکرێت.
بەم بردنەوە جیاوازی خاڵەکانی بەرشەلۆنە لەگەڵ ریاڵ مەدرید بە شێوەیەکی کاتی بووە 5 خاڵ و خاوەنی 64 خاڵەو لە پلەی یەکەم دەبینرێت.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
14 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
14 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
15 hours لهمهوپێش



