
مانچستەرسیتی
SNN Sport
لە یارییەکی دواخراوی خولی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەرسیتی بە ئاستێکی بەرزەوە لە یەکەم یاری دوای قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەرکەوت و توانی 3-0 لە یانەی ئارسناڵ بباتەوە.
یاریەکە لە یاریگای ئیتحادی مانچستەرسیتی ئەنجامدرا، لە گێمی یەکەم مانچستەرسیتی توانی بە گۆڵێکی ستەرلینگ لە خولەکی 45 پیشبکەوێت و گێمی یەکەم 1-0 بە سوودی کوڕانی گواردیۆلا کۆتایی هات.
لە گێمی دووەم مانچستەرسیتی درێژەی بە ئەنجامە باشەکانیداو توانی دوو گۆڵی تر لە خولەکەکانی 51 و 90 لە لایەن دی برۆین وفۆدین بکات و یاریەکە 3-0 بباتەوە.
لە خولەکی 49 یانەی ئارسناڵ داڤد لویزی بە کارتی سوور کرایە دەرەوەو بە 10یاریزان یاریەکەی تەواوکرد.
بەم بردنەوە خاڵەکانی یانەی مانچستەرسیتی لە دووەمی ریزبەندی بووە 60 خاڵ و یانەی ئارسناڵ بە 40 خاڵ لە پلەی نۆیەم دێت.
لە یارییەکی تری ئەمشەودا هەردو یانەی ئەستۆن ڤێلا و شیفڵد یونایتد بە بێ گۆڵ یەکسانبوون.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


