
پشکنینی کۆرۆنا
SNN-عیماد جەباری
دوای ساڵێك دەركەوت ئەو ئامێرەی بۆ پشكنینی ڤایرۆس لەلایەن تەندروستی كەركوكەوە كڕدراوە بەهۆی خراپی كوالێتیەكەیەوە بەباشی كارناكات، بەهۆیەوە ژمارەیەك بەرپرسی ئەو فەرمانگەیە لەلایەن دەستەی دەستپاكیەوە بانگهێشتی لێكۆڵینەوە كران.
دەستەی دەستپاكی كەركوك لە نوسراوێكدا بڵاویكردوەتەوە، بە گومانی گەندەڵی لە پڕۆژەی كڕینی ئامێری پشكنینی ڤایرۆسەكان بە زیاتر لە 180 ملیۆن دینار بەڕێوبەری تاقیگەكان، بەرپرسی كاروباری هونەری و كارمەندێكی بەشی بانكی خوێن بانگهێشتی لێكۆڵینەوە كراون.
SNN لە رێگای سەرچاوەیەكی نزیك لە سەرۆكایەتی تەندروستی كەركوكەوە زانیویەتی، ساڵی 2019 تەندروستی كەركوك لە رێگەی چەند كۆمپانیایەكەوە بە بڕی 20 ملیار دینار كەلوپەل و كەرەستەی پزیشكی و تاقیگەی كڕیوە، بەڵام سەرجەم ئەو ئامێرانە لە دەرەوەی ستانداردن و كوالێتیان خراپە.
سەرچاوەکە روونیکردەوە: “لە نێو ئەو ئامێرانەدا ئامێری پشكنینی ڤایرۆسەكان كڕدراوە لە جۆری (pcr real time) بە بڕی 186 ملیۆن دینار، بەڵام دەركەوتوە ئامێرەكە لە رووی هونەریەوە تەواو نیە و تەنانەت لەكاتی بەكارهێنانی بۆ پشكنینی كۆرۆنا ئەنجامی هەڵە دەدات.
دەستەی دەستپاكی لە نوسراوەكەیدا ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە: “بۆ لێكۆڵینەوە لە كڕینی ئەو ئامێرە، بەپێی مادەی 340 لە یاسای سزادانی عیراقی، بانگهێشتی بەڕێوبەری تاقیگەكان و بەرپرسی هونەری و كارمەندێكی بانكی خوێن كراوە بۆ بەردەم دادوەری تایبەت بەدەستەی دەستپاكی كەركوك”.
سەرچاوەكەی SNN زانیاری ئەوەشی خستەڕوو كە ئەو كاتەی ئامێرەكان كڕدراوە بەڕێوبەری تاقیگەكان (دكتۆر ئ.ك.خ ) بووە، هەر سەبارەت بەم بابەتەش دوو مانگ بەر لەئێستا دەستی لەكاركێشاوەتەوە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


