
John Bolton listens as Donald Trump speaks in the Oval Office of the White House in Washington, D.C., on May 22, 2018. Photographer: Oliver Contreras/Bloomberg
SNN-
راوێژکاری پێشووی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا گوماندەکات لەتواناکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی وڵاتەکەی و دەڵێت: ” ترەمپ تەنیا لەکڕین و فرۆشتنی موڵکدا لێهاتووە”.
جۆن بۆڵتن لەمیانی پێشکەشکردنی کتێبێکیدا بۆ تۆڕی ABC رایگەیاند “سەرۆکی ئەمریکا ناتوانێت شانبەشانی کەسێکی وەک ڤلادیمێر پۆتین سەرۆکی رووسیا سیاسەت بکات و لە گرێبەستە ئەمنییەکاندا خاوەن قسەی یەکلاکەرەوە بێت”.
دەشڵێت: “رەنگە ترەمپ لەگرێبەستی کڕینی موڵکێکدا لەشاری مانهاتن سەرکەوتوو بێت، بەڵام سەرکەوتوو نابێت لە گرێبەستکردن لەرێککەوتننامەیەکی نێودەوڵەتی یان ئاسایشیدا”.
بەوتەی راوێژکاری پێشووی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا “کاتێک ترەمپ رووبەڕوو لەگەڵ سەرۆکی رووسیا دەوەستێتەوە، ئەمریکا دەکەوێتە هەڵوێستێکی ئیحراجکەرەوە و ناتوانێت بڕیاری قورسی سیاسی و ئەمنیی بدات”.
هەفتەی رابردوو وەزارەتی داد-ی ئەمریکا سکاڵی لەسەر جۆن بۆڵتن تۆمار کرد لەسەر نووسینی کتێبەکەی بەبیانووی ئەوەی نهێنیی دەوڵەتی باسکردووە و پێچەوانەی سوێندە یاساییەکەی کاری کردووە کە پارێزەری نهێنییەکان بێت.
مانگی ئەیلولی ساڵی پار دۆناڵد ترهمپ له پهیامێكدا كه له تۆڕی كۆمهڵایهتیی تویتهر بڵاویكردووهتهوه کە به جۆن بۆڵتن-ی راگهیاندووه چیتر ئهوى له كۆشكی سپی پێویست نییه.
ترهمپ جهختی لهوهكردووهتهوه كه به توندیی دژی زۆرێك له پێشنیارهكانی بۆڵتن بووه و زۆر كهسی نێو ئیدارهكهشی لهوبارهیهوه لهگهڵی هاوڕابوون، راشیگهیاندووه: “لهبهر ئهم هۆیهش داوای دهست لهكاركێشانهوهم لێكرد.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
21 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
21 hours لهمهوپێش



