
Ina Fassbender/AFP
SNN
بەڕێوەبەری ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی رایگەیاند: پێویستە لە دوای کۆتایی هاتنی قەدەغەی هاتووچۆ لە وڵاتاندا، جیهان مەترسییەکانی گەرمبوونی زەوی لەبەرچاوبگرێت، چونکە سێ ساڵی داهاتوو چارەنووسساز دەبێت.
فاتیح بیڕۆڵ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی رایگەیاند: “ئەگەر رێژەی کاربۆن لە هەوادا سنووردارنەکرێت، ئەمسال کۆتا ساڵمان دەبێت کە کەشوهەوا و پیسبوونی هەوا لەم ئاستەی ئێستادابێت و لە ساڵی داهاتووەوە کاریگەری مەترسیداری گەرمبوونی زەوی دەبینرێت”.
بیرۆڵ وتووشیەتی: “سێ ساڵی داهاتوو، چارەنووسی 30 ساڵی داهاتووی زەوی دیاریدەکەن و دەبێت جیهان هۆشیاربێت بەرامبەر گەرمبوونی زەوی و هەوڵەکانی بۆ رێگریکردن لێی بخاتەگەڕ”.
لەلایەکی دیکەوە ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی راپۆرتێکی لەبارەی دیاردەی گەرمبوونی زەوی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: “لە مانگی نیسانی رابردوودا ئاستی کاربۆن دایۆکسین لە هەوادا بۆ 17% بەرزبووەتەوە، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ئەمە رێژەیەکی دیار و بەرزە”.
ئاژانسەکە داوا لە حکومەتی وڵاتان دەکات “چاکسازی لە پیشەسازییاندا بکەن” بە جۆرێک لە بەدەستهێنانی وزەی کارەبادا زیاتر پشت بە (با) و سیستەمی (سۆلار) ببەستن و لەو سەرچاوانەی وزە دووربکەونەوە کە زیانیان بۆ ژینگە هەیە”
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


