گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ پێنجشەممە 18/6/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ پێنجشەممە 18/6/2020 گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- ئانسۆ فاتی کوڕی زێڕین.
- بەهرەمەندە لاوە 17 ساڵەکە هەمیشە وەڵام دەداتەوە کاتێک پێویستت پێی دەبێت.
- خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بە شێوەیەکی بچووک لە شاری لیشبوونەی پۆرتوگالی ئەنجام دەدرێت و بە شێوازی خولی ناوخۆیی لە ماوەی 12 رۆژ و لە بەرواری 12 تا 23ی ئاب لە قۆناغی چارەکی کۆتایی و پێش کۆتایی بە شێوازی یەک یاری لە شاری لیشبوونەی پۆرتوگالی ئەنجام دەدرێت.
- بەڵام تا ئێستا بڕیار لەسەر دەستپێکردنەوەی یارییەکانی گەڕانەوەی قۆناغی شانزە نەدراوە.
- ئاتلەتیکۆ مەدرید 5-0 لە ئۆساسۆنا دەباتەوەو بۆ یەکەمجار جواو فلیکس دوو گۆڵ دەکات.
- ریاڵ مەدرید رووبەڕووی ڤالنسیا دەبێتەوەو تاقیکردنەوەیەکی قورسە بۆ مەدرید، دەیەوێت لە پێناو بردنەوەی نازناوەکە بجەنگێت.

سپۆرت:
- سوپەر چامپیۆنس .
- دیارترین پاڵەوانێتی خولی یانە پاڵەوانەکان بە شێوازی یەک یاری و وەکو کۆتایی لە نێوان 8 یانە لە شاری لیشبوونەی پۆرتوگالی لە 12تا 23ی ئاب ئەنجام دەدرێت.
- رۆژی 7 یان 8ی ئاب یانەی بەرشەلۆنە رووبەڕووی ناپۆلی دەبێتەوە بەڵام تا ئێستا ئەو یاریگایە دیاری نەکراوە کە یاریەکەی تێدا دەکرێت.
- ئەو 5 گۆڵەی کە فاتی تۆماریکردووە،10 خاڵی بە یانەی بەرشەلۆنە بەخشیوە.
- ناپۆلی ئەنجامی چاوەڕوان نەکراو تۆمار دەکات و لە یاری کۆتایی جامی ئیتاڵیا لە یۆڤانتۆس دەباتەوەو دەبێتە پاڵەوان.
- ئەمشەو ریاڵ مەدرید رووبەڕووی ڤالنسیا دەبێتەوە، مێرەنگی دەیەوێت فشارەکانی بۆ بردنەوەی خولەکە بەردەوام بێت.

مارکا:
- باشترین پاڵەوانێتی لە مێژوودا لە هاوین ئەنجام دەدرێت.
- خولی یانە پاڵەوانەکان لە مانگی ئاب دەگەڕێتەوەو لە قۆناغی هەشتەوە دەستپێدەکاتەوە.
- ئاتلەتیکۆ مەدرید 5-0 لە ئۆساسۆنا دەباتەوەو جواو فلیکس 2 گۆڵ دەکات و گۆڵەکانی تر لۆرێنتی، کاراسکۆ و مۆراتا تۆماری دەکەن.
- ریاڵ مەدرید ئەمشەو لە کاتژمێر 10:00 رووبەڕووی ڤالنسیا دەبێتەوەو وەکو یاری کۆتایی وایە لە یاریگای دی ستیفانۆ.

ئاس:
- یانەی ریاڵ مەدرید بە جیاوازی 5 خاڵ لە بەرشەلۆنە دووردەکەوێتەوە.
- ریگیلۆنی یاریزانی ریاڵ مەدرید کە بە خواستن بۆ یانەی سڤییا یاری دەکات، لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەی ئاس باس لە رووبەڕووبوونەوەی بەرشەلۆنە دەکات و دەڵێت:” بردنەوە لەو یانەیە هەمیشە دەستپێشخەرییەکی زیادەیە.
- خولی یانە پاڵەوانەکان لە چارەکی کۆتاییەوە لە شاری لیشبوونەی پۆرتوگالی ئەنجام دەدرێت.

More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی


