
بۆردومانكردنى سنوورى قهندیل لهلایهن فڕۆجه جهنگییهكانى توركیاوه | فۆتۆ: ماڵپهڕهكان
SNN
کەناڵێکی نیمچە فەرمی حکومەتی عێراق بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی بۆردومانەکانی ئەم دواییەی فڕۆکەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان، گوندنشینانی 10 گوندی هەرێم ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووە و روویان کردووەتە شوێنی سەلامەتتر.
عێراقییە ئاشکرایکردووە، ئەو گوندانەی بەهۆی تۆپباران و بۆردومانەکانی ئەم چەند رۆژەی رابردووی تورکیاوە چۆڵکراون کەوتوونەتە سنووری قەزای زاخۆ و حەفتانین و گوندەکانی دەوروبەری.
بۆردومانەکانی تورکیا بە پاساوی بوونی گەریلاکانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان بەردەوامە، بە گوێرەی میدیاکانی نزیک لە پەکەکەش، شەوی رابردوو فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانی کوێستانەکانی بەردە سپی لە ناوچەی سیدەکانی سەر بە پارێزگای هەولێریان کردووە، بەوهۆیەشەوە هاووڵاتییەکی مەدەنی بەناوی (عەباس مەغدید) شەهیدبووە، کە لە عەشیرەتی سورچییە و لە بنەڕەتدا خەڵکی پارێزگای دهۆکە.
بۆردومانەکانی تورکیا لە هەرێم لە چوارچێوەی دوایین ئۆپراسیۆنیدایە دژ بە گەریلاکانی پەکەکە، کە لە دووشەممەی رابردووەوە دەستیپێکردووە، جگە لە زیانی گیانی زیان بەر ژینگەی ناوچەکانیش کەوتوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی SNN کە لە سەرچاوەیەک لە زاخۆ وەریگرتووە: دوو شەو لەمەوبەر هێزێکی کۆماندۆی تورکی بە چەک و تەقەمەنییەوە هاتوونەتە ناو خاکیب هەرێمی کوردستان و لە نزیک حەفتەنین جێگیرکراون.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


