لەنەخۆشخانەی هیوا 3 پزیشک و 9 کارمەندی تەندروستیی تووشی کۆرۆنا بوون

0
1014

SNN- هەوراز ئەحمەد

لەنەخۆشخانەی هیوا تایبەت بەشێرپەنجە 9 کارمەند و 3 پزیشک تووشی کۆرۆنا بوون و ڤایرۆسەکەیان لەنەخۆشانی شێرپەنجەوە بۆ گواستراوەتەوە.

د. دۆستی نەجات بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا بە SNNی وت: “سەرجەمی ئەو تووشبووانە لەئێستادا کەرەنتەنەن و نەخۆشخانەکەش کەرەنتین ناکرێت ئاماژە بەوەشدەکات کە تووشبووەکان لەنەخۆشانی شێرپەنجەوە ڤایرۆسەکەیان بۆ گواستراوەتەوە و زۆربەیان ئافرەتن”.

بەوتەی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا، ئەوان پلانیان هەیە چەند تیم و چەند بەشێکی جیا دروستبکەن کەببنە جێگرەوەی ئەو پزیشک و کارمەندانەی تووشی کۆرۆنا دەبن.

دەشڵێت: “بۆ ئەوەی کارەکان نەوەستن، تیم و بەشی جێگرەوە هەن شوێنی ئەو تووشبووانەی کۆرۆنا دەگرنەوە، چونکە وەک خۆی دەڵێت: “ناکرێت نەخۆشخانەیەکی لەم شێوەیە بەهۆی کۆرۆناوە دابخرێت”.

لەسنووری پارێزگای سلێمانی تائێستا 61 کەس بەکۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و کۆی گشتی تووشبووان 1754 تووشبووە و لەو

ژمارەیە 640 کەس چاکبوونەتەوە و 1062 یان لەژێر چاودێردییدان کە بارودۆخی هەندێکیان مەترسیی لەسەرە.

لە هەرێمی کوردستان ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا گەیشتووەتە دوو هەزار و 655 کەس، هەزار و 104 کەسیان چاکبوونەتەوە، بەو نۆ تووشبووەی کۆرۆنا کە ئەمڕۆ لە سلێمانی گیانیان لەدەستداوە، تائێستا 68 کەس گیانیان لەدەستداوە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this