
پەنابەرانی جیهان فۆتۆ: رۆیتەرز
SNN-
نەتەوە یەکگرتووەکان رایدەگەیەنێت “ساڵی رابردوو نزیکەی 80 ملیۆن هاووڵاتی کە دەکاتە رێژەی 1٪ دانیشتوانی سەر زەوی، ئاوارەبوون بەهۆی شەڕ و ناکۆکییە بەردەوامەکانەوە لە وڵاتانی خۆیان”.
کۆمسیۆنی پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت: “سەرەڕای کۆت و بەندەکان لەسەر گەشت و چوونەدەرەوە بەهۆی کۆرۆناوە، بەڵام 9 ملیۆن کەس لەکۆی گشتی ساڵی 2018 زیاتر ئاوارە بوون”.
راپۆرتی کۆمسیۆنەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە پەنابەرانی سوری و ڤەنزوێلی و ئەفغانی و باشووری سودان و موسڵمانانی میانمار لە پێشەوەی لیستی ئەو وڵاتانەدان کە زۆرترین ئاوارەیان هەبووە، ئەوەش لە کۆی 79.5 ملیۆن کەس کە ئاوارەبوون یاخود کۆچیان بۆ وڵاتێکی دیکە کردووە و داوای مافی پەنابەرێتییان کردووە.
فیلیپیۆ گراندی کۆمسیاری رێکخراوەکە دەڵێت: “پێچەوانەی جاران، ئەو خەڵکە ئاوارەیە زۆربەیان پەنایان بۆ وڵاتانی هاوسێی خۆیان بردووە نەک وڵاتانی خۆرئاوا و ئەوروپا و ئەمریکا”.
وتیشی: “لەوەتەی رێکخراوەکە دەستیکردووە بەکۆکردنەوەی ئامار لەسەر ژمارەی پەنابەران، ساڵی پار زۆرترین کەس لە جیهاندا ماڵ و حاڵی خۆیان لەترسی شەڕ و ناکۆکی جێهێشتووە”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش


