عێراق و ناتۆ تواناکانیان لەبواری ئاسمانیدا پێشدەخەن

فەرماندەی ئاسمانی عێراق و نێردەی ناتۆ لەعێراق
SNN–
فەرماندەی هێزە ئاسمانییەکانی عێراق لەگەڵ نێردەی پەیمانی باکوری ئەتڵەسی (ناتۆ) کۆبووەوە و هەماهەنگیی و کاری هاوبەش و مەشقپێکردنی هێزی عێراقی لەلایەن ناتۆوە تەوەری گفتوگۆکانیان بووە.
وەزارەتی بەرگری عێراق دەڵێت: “لیوای فڕۆکەوان شەهاب جاهید و ژەنەراڵ جینی کاردینی لەبارەگای هێزی ئاسمانی کۆبوونەتەوە و باسی پێشخستنی توانای ئاسمانیی عێراق کراوە”.
هەردوولا پرسی (سیستمی کۆدکردن)ی تایبەتیان تاوتوێکردووە لەبواری فڕینی ئاسمانی و پارچەی یەدەگ و یارمەتی لۆجستیی بۆ خزمەتی هێزە ئاسمانییەکانی عێراق.
ناتۆ سەدان راوێژکاری سەربازی لە عێراق هەیە کە ئەرکی سەرەکییان مەشق و راهێنانپێکردنی هێزەکانی عێراقە لە شەڕی دژ بە داعش.
لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا ژمارەی راوێژکارە سەربازییەکانی ناتۆ لە عێراق زیادیکردووە، لەو نێوەندەشدا دانیمارک پلانی هەیە تا کۆتایی ئەمساڵ 285 راوێژکاری سەربازی دیکە رەوانەی عێراق بکات.
More News
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
58 mins لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
1 hour لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
58 mins لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
1 hour لهمهوپێش



