
SNN
قەدەغەی هاتووچۆ و داخستنی سنوورەکانی وڵاتانی ئەوروپا لە ماوەی رابردوودا زیانێکی زۆری بە پیشەسازی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی ئەوروپی گەیاندووە و بەشێوەیەکی بەرچاو خواست لەسەری کەمیکردووە.
کۆمەڵەی پیشەسازی ئوتومبیل لە ئەوروپا، لە ئامارێکیدا ئەوەی ئاشکراکردووە، فرۆشی ئۆتۆمبێلی ئەوروپی لە مانگی ئایاردا بە رێژەی 56.8 لەسەدا کەمیکردووە و 623 هەزار و 812 ئۆتۆمبێلی ئەوروپی لەو مانگەدا لە وڵاتانی بەریتانیا و وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا فرۆشراوە.
بە گوێرەی ئامارەکانی کۆمەڵەکە، لە مانگی نیسانی رابردوودا کە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە بەشێک لە وڵاتانی ئەوروپا گەیشتبووە لوتکە، بازاڕی فرۆشتنی ئوتومبیلی ئەوروپی بە رێژەی 78.3 زیانی بەرکەوتووە.
ئیسپانیا یەکێک بووە لەو وڵاتانەی کە کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل تیایدا بۆ کەمترین ئاست دابەزیووە، ئەو دابەزینەش گەیشتووەتە 72.7 لە سەدا.
ئەوەش خراوەتەڕوو، لەگەڵ کردنەوەی سنوورەکاندا لە چەند هەفتەی رابردوودا بازاڕی ئۆتۆمبێلی ئەوروپی بەرزبووەتەوە، بەڵام بەرزبوونەوەکە کەم و لەسەرخۆ بووە.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
33 mins لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
1 hour لهمهوپێش -
1 hour لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
33 mins لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
1 hour لهمهوپێش -
1 hour لهمهوپێش



