“کەمى بودجە تەنگ بە سەنتەرى عەلى ناجى هەڵچنیەوە، لەداهاتوویەکى نزیکدا رەنگە نەتوانرێت پشکنینى کۆرۆنا بکرێت”

نەخۆشخانەی عەلی ناجی فۆتۆ هەوراز ئەحمەد
SNN-هەوراز ئەحمەد
سەنتەرى عەلى ناجى تایبەت بەپشکنینى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە سلێمانى رۆژانەى زیاتر لە 300 پشکنین ئەنجامدەدات، تاوەکو ئێستا بەتەنها لەم سەنتەرەدا نزیکەى 12 هەزار پشکنینى ڤایرۆسى کۆرۆنا ئەنجامدراوە لە کاتژمێر 8 بەیانى تاوەکو 6 ئێوارە تیمێکى تایبەت سەرقاڵى پشکنینى ئەو کەسانەدەکەن لە ئێستادا کە نیشانەکانى ڤایرۆسى کۆرۆنایان تێدا دەرکەوتووە.
سەرخێڵ ئاراس، بەڕێوەبەرى سەنتەرى عەلى ناجى بە SNNى راگەیاند :”لۆدێکى زۆرمان لەسەرە نەخۆشێکى زۆر رۆژانە دێن بۆ پشکنین تاوەکو ئێستا بەڕێوەبەرى تەندروستى سلێمانى نەیهێشتووە ئەم سەنتەرە هیچ کەم و کورتییەکى هەبێت، بەڵام ئەوە روونە کە هەموو تواناکان سنوردارە ئەگەر دۆخەکە بەم جۆرە بڕوات ئەوا پێشبینیمان باش نابێت”.
وتیشى” دۆخى دارایى و کەمى بودجە و زۆرى رێژەى تووشبووان هۆکارێکن بۆ ئەوەى ئەگەر بەم جۆرە بەردەوامبێت رەنگە نەتوانرێت لە داهاتوویەکى نزیکدا پشکنین بکرێت چونکە ئەو ستافەى لێرەیە زۆربەى خۆبەخشن و ئەوانى دیکەش ماوەیەکى زۆرە مووچەیان پێنەدراوە بۆیە مەترسى گەورە لەسەر سەنتەرەکە هەیە ئەگەر حکومەت بە تەنگمانەوە نەیەت”.
لە سەنتەرى عەلى ناجى هاووڵاتیان سەرەکەى دور و درێژیان گرتووە و تاقەتى وەستانیان نەماوە ،دەنگى کۆکەیان لە نەخۆشخانەکە دەنگى دەدایەوە زۆربەیان نیشانەکانى تووشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنایان تێدا دەرکەوت بوو.
سیما کچێکى خۆبەخشە ڕۆژانە پشکنین بۆ ئەوکەسانە دەکات کە نیشانەى تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکە تێدایە لە بارەى دۆخى کلنیکەکەوە بە snnى ڕاگەیاند”لە سەرەتادا داوامان لە هاوڵاتیان دەکرد بێن بۆ پشکنین بەڵام هەندێک کەس گاڵتەى بە کۆرۆنا دەهات بەڵام کە دەبینن ئێستا دۆخەکە لە ژێر کۆرنترۆڵ دەرچووە رۆژانە دەرفەتمان نییە پشکنین بۆ ئەو ژمارە زۆرەى خەڵک بکەین”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


