“پێنج تووشبووى كۆرۆنا له ههڵهبجه بارى تهندروستییان ناجێگیره”

تووشبوویهكى كۆرۆنا له یهكێك له نهخۆشخانهكانى ههڵهبجه | فۆتۆ: عهلى حهمهسهعید \ SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
لە ئێستادا زیاتر لە 40 تووشبووی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەی وەفا لە شاری هەڵەبجە لەژێر چاودێری پزیشكیدان و پێنج تووشبوویان باری تەندروستییان ناجێگیرە، هاوكات زیاد لە 100 تووشبووی كۆرۆناش لە قەزای پێنجوێن لە چاوەڕوانی كردنەوەی نەخۆشخانەی كۆرۆنادان.
بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی كە (SNN) لە نەخۆشخانەی (وەفا)ی تایبەت بە تووشبووانی كۆرۆنا لە شاری هەڵەبجەوە وهریگرتوون، “ئەو هاووڵاتییەی كە ئەمڕۆ بەهۆی تووشبوون بە كۆرۆنا گیانی لەدەستدا دانیشتووی شاری هەڵەبجەیە، بەڵام لە نەخۆشخانەی تووشبووانی كۆرۆنا لە سلێمانی گیانی لەدەستداوە، تا ئێستا لە نەخۆشخانەكەی ئێمە كەس گیانی لەدەستنەداوە”.
ههر بهپێى زانیارییهكان، “لە ئێستادا 42 كەس وەك تووشبووی كۆرۆنا لەم نەخۆشخانەیە لەژێر چاودێریدان، لەو ژمارەیەش پێنج تووشبوویان باری تەندروستییان زۆر ناجێگیرە و لەژێر ئۆكسجیندان، هاوكات تا ئێستا هیچ كەسێك لەوانەی كە پێشتر چاكبوونەتەوە نەهاتوون بۆ بەخشینی پلازمای خوێن بەو نەخۆشخانەی پێویستیانە”.
ههر لهوبارهیهوه لوقمان لەتیف، لێپرسراوی بەشی راگەیاندن لە نەخۆشخانەی گشتی شەهیدانی پێنجوێن بە (SNN)ی راگەیاند: “لە ئێستادا تووشبووانی كۆرۆنا لە سنووری قەزای پێنجوین زیاد لە 100 كەسی تێپەڕاندووە كە بەشێكی زۆری ئەم تووشبووانە لە ماڵەكانی خۆیاندا چارەسەر وەردەگرن و ئەو نەخۆشانەشی كە باری تەندروستییان زۆر زۆر ناجێگیرە زۆر بە ئەستەم نەخۆشخانەكانی سلێمانی لێمان وەردەگرن یاخود هەر وەریشان ناگرن”.
ئەوەشی خستەڕوو: “لە ئێستادا كە نەخۆشخانەی تایبەت بە تووشبووانی كۆرۆنا لە قەزای پێنجوێن تەواوبووە، بەهۆی دابیننەكردنی ئامێر و پێداویستی پزیشكی و ستافی تەندروستییەوە نەتوانراوە بكرێتەوە بەڕووی تووشبووانی كۆرۆنادا بۆیە داوامان لە لایەنە پەیوەندیدارەكان كردووە بە زووترین كات بێن بەدەم قەزای پێنجوێنەوە تا كارەساتی نەخوازراو رووینەداوە”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
21 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
21 hours لهمهوپێش



