بانكی خوێنی هەڵەبجە داوایەكی بەپەلە ئاراستەی چاكبووانی كۆرۆنا دەكات

مۆنۆمێنتى شههیدانى كیمیاباران له ههڵهبجه | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
لە ئاگادارییەكی بەپەلەدا و بەمەبەستی بەهاناوەچوونی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بانكی خوێنی هەڵەبجە داوا لەو كەسانە دەكات كە پێشتر تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و چاكبوونەتەوە سەردانی بانكی خوێنی هەڵەبجە بكەن بە مەبەستی وەرگرتنی پلازمای خوێن، چونكە نەخۆشانی ئێستا زۆر پێویستییان پێیانە.
لە ئاگادارییەكەی بانكی خوێنی هەڵەبجەدا كه كهمێك لهمهوبه بڵاوكراوهتهوه هاتووه، “داواكارین هەركەس جاری پێشوو تووشی نەخۆشی كۆرۆنا بووە و چاكبووتەوە سەردانی بانكی خوێنی هەڵەبجە بكەن بۆ بەخشینی خوێن و وەرگرتنی پلازمای خوێن، چونكە نەخۆشانی ئێستای كۆرۆنا لە سنوورەكەدا پێویستیان بەهاوكاری ئێوە هەیە كە ڤایرۆسەكەتان تێپەڕاندووە”.
بانكى خوێنى ههڵهبجه له ئاگادارى نامهكهدا ئهوهشیان خستووهتهڕوو، “لە ئێستادا یەكێك لە رێگاكانی چارەسەركردنی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەكارهێنانی پلازمای كەسێكە كە پێشتر تووشی نهخۆشییهكه بووبێت و چاكبووبێتەوە، بۆیە هاوشاری و هاووڵاتییانی ئەم سنوورە كە نەخۆشن پێویستیان بەهاوكاری ئێوەی مرۆڤ دۆست هەیە، چونكە ئەو كەسانەی كە چاكبوونەتەوە هێندەی كۆمپانیایەكی بەرهەمهێنانی دەرمان كاریگەریان هەیە و رۆڵیان هەیە لە چارەسەركردنی نەخۆشانی كۆرۆنا”.
ئەو داواكارییەی بانكی خوێنی هەڵەبجە لە كاتێكدایە كە لە ئێستادا زیاتر لە 40 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەی (وەفا) لە شاری هەڵەبجە لەژێر چاودێریدان لەو ژمارەیەش پێنج كەسیان باری تەندروستییان ناجێگیرە و تا ئێستاش هیچ یەكێك لەو كەسانەی كە پێشتر تووشبوون و چاكبوونەتەوە هیچ كەسێكیان نەڕۆیشتوون بۆ بەخشینی پلازمای خوێن.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


