
سامان به‌رزنجى، وه‌زیرى ته‌ندروستیى هه‌رێم | فۆتۆ: SNN
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه وه‌زیرى ته‌ندروستیى حكومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند: رێژه‌ى مردن به كۆرۆنا له هه‌رێم گه‌یشتووه‌ته 3.7٪، وتیشى: “له‌دواى رۆژانى جه‌ژنى ره‌مه‌زان رێژه‌ى تووشبوون به‌ره‌و هه‌ڵكشان رۆیشت و له ئێستاشدا به‌رده‌وامه”.
له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا كه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌نجامیدا له شارى هه‌ولێر سامان به‌رزنجى، وه‌زیرى ته‌ندروستيى هه‌رێم رایگه‌یاند: “وه‌زاره‌تى ناوخۆ ده‌سه‌ڵاتى ئاسایی كردنه‌وه‌ى ژیان و شوێنه گشتییه‌كانى دایه ده‌ستى حكومه‌ته خۆجێییه‌كان، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌دواى رۆژانى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان رێژه‌ى تووشبوون به‌ره‌و هه‌ڵكشان رۆیشت و له ئێستاشدا به‌رده‌وامه”.
وتیشى: “له ئێستادا رێژه‌ى مردن به كۆرۆنا له هه‌رێم به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ 3.7٪، رێژه‌ى 67٪ى تووشبوونیش له پارێزگاى سلێمانیه بۆیه حكومه‌تى هه‌رێم بڕیاریداوه بودجه‌یه‌كى فریاگوزارى ته‌رخانباكات بۆ سلێمانى به بڕى دوو ملیار دینار”.
وه‌زیرى ته‌ندروستيى هه‌رێم باسى پابه‌ند نه‌بوونى هاووڵاتییانیشى كرد و ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “ساردبوونه‌وه‌ى هاووڵاتییان له جێبه‌جێكردنى رێكاره‌كانى ته‌ندروستی هۆكارى سه‌ره‌كى زۆربوونى رێژه‌ى تووشبوونه به ڤایرۆسى كۆرۆنا”.
وه‌زیرى ته‌ندروستى هه‌رێم له‌باره‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ش كه له ئێستادا به‌هۆى دابه‌ش نه‌كردنییه‌وه به‌شێكى زۆرى پزیشكان و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى بایكۆتیان كردووه ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “تاوه‌كو پاره‌مان بۆ نه‌یه‌ت له به‌غداوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پاره‌مان نیه ناتوانین مووچه دابه‌شبكه‌ین”.
بەپێی دواین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان 2821 کەس لە هەرێم تووشی کۆرۆرنا بوون (747 هەولێر، 1878 سلێمانی، 136 دهۆك، 60 هەلەبجە ).
مردن 75 کەس (12 هەولێر، 63 سلێمانی)
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


