
وێستگەی کارەبا
SNN
ماوەی گەڕاندنەوەی قەرزی ئاو و کارەبا بە لێخۆشبوونی ١٥% تاوەکو ١ی ئەیلولی ئەمساڵ درێژکرایەوە.
وەزارەتی کارەبای هەرێمی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە: “لە کۆبوونەوەی ژمارە 30ی ئەنجومەنی وەزیراندا، رەزامەندی دراوە لەسەر پێشنیازی وەزارەتمان بۆ درێژکردنەوەی ماوەی گەڕاندنەوەی قەرزەکانی ئاو و کارەبا تاوەکو رۆژی ١ی ئەیلولی داهاتوو.”
سەبارەت بە چۆنیەتی وەرگرتنی قەرزەکان وەزارەتی کارەبا داوا دەکات میکانیزمێکی گونجاو بەکاربهێنرێت بۆ ئاسانکردنی وەرگرتنی ئەو قەرزانە لە رێگای زیادکردنی فەرمانبەران و نەهێشتنی جەنجاڵی لەسەر ژوورەکانی وەرگرتنی قەرزەکان.
رۆژی 3ی حوزەیراندا، حکومەتی هەرێم بڕیاریدا، بە داشکاندنی رێژەی 15% قەرزی ئاو و کارەبا تاوەکو 15ی مانگ، رۆژی چوارشهممهی رابردووش حكومهتی ههرێم جارێكی دیكه ماوەی گەڕاندنەوەی قەرزی ئاو و کارەبا و پێشینەکان بە لێخۆشبوونی 15% تاوەکو 1ی ئەیلولی ئەمساڵ درێژكردهوه.

More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18 hours لهمهوپێش -
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18 hours لهمهوپێش -
19 hours لهمهوپێش



