
بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا
SNN
بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا لە دەوروبەری ناحیەی شیلادزێی سەر بە قەزای ئامێدی سێ کەس گیانیان لەدەستدا کە دانیشتووی ناوچەکەن.
لەوبارەیەوە بەڕێوەبەری ناحیەی شیلادزێ رایگەیاندووە: “ئەو سێ کەسەی گیانیان لەدەستداوە هاووڵاتی مەدەنین، یەکێکیان دانیشتووی کانی ماسییە و دووانەکەی دیکە دانیشتووی شیلادزێیە”.
لەلایەکی دیکەوە تورکیا رایدەگەیەنێت: “ئەو سێ کەسە گەریلای پەکەکە بوون”.
لە 14ی ئەم مانگەوە تورکیا ئۆپراسیۆنێکی زەمینی و ئاسمانی فراوانی دژ بە گەریلاکانیی پەکەکە لە خاکی هەرێمی کوردستان دەستپێکردووە و زیانی گیانی و ماددی بەدوای خۆیدا هێناوە.
دوو شەو لەمەوبەر لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانی کوێستانەکانی بەردە سپی لە ناوچەی سیدەکانی سەر بە پارێزگای هەولێریان کرد، بەوهۆیەشەوە هاووڵاتییەکی مەدەنی بەناوی (عەباس مەغدید) گیانی لەدەستدا، کە لە عەشیرەتی سورچییە و لە بنەڕەتدا خەڵکی پارێزگای دهۆکە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی SNN، لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا 10 گوند بەهۆی ترس و دڵەڕاوکێ لە بۆردومانەکان چۆڵکراون.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


