حكومه‌تى هه‌رێم: به نیگەرانیيەکى زۆرەوە چاودێرى رووداوەکانى ئەمڕۆى ناوچە سنووریەکان دەکەین

لۆگۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان | فۆتۆ: SNN
ئه‌مڕۆ هه‌ینى وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند: بەدڵگرانى و نیگەرانیيەکى زۆرەوە چاودێرى رووداوەکانى ئەمڕۆو چەند رۆژى رابردووى ناوچە سنووریەکان دەکەین، وتیشى: “حكومەتى هه‌رێم سەرکۆنەی شەهیدکردن و زیان گەیاندن بە هاووڵاتییان دەکات”.
جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان له راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاند: “بە دڵگرانى و نیگەرانیيەکى زۆرەوە چاودێرى رووداوەکانى ئەمڕۆ و چەند رۆژى رابردووى ناوچە سنووریەکان دەکەین، کە بووه هۆی گه یاندنى زیانى گیانی و ماددى بە هاووڵاتییانی سڤیل و گوندنشینانى ئەو ناوچانە، حكومەتى هه‌رێمى كوردستان سەرکۆنەی شەهیدکردن و زیانگەیاندن بە هاووڵاتییان دەکات لەلایەن هەر لایەنێک و بەهەر هۆکارێک بێت”.
وتیشى: “داوا لە کۆماری تورکیا دەکەین ڕێز له سه روه رى خاك و نیشتیمانمان بگرێت و پەکەکەش پێویستە ئەو ناوچانە چۆڵ بکات تا چیتر نەبنە هۆکار بۆ دروستکردنى پشێوى لە ناوچە سنووریەکانى هەرێمى کوردستان.
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “حکومەتى هەرێمى کوردستان خوازیارى پەیوەندیى دۆستانەیە لەگەڵ وڵاتانى دراوسێ و نایەوێت لەناو خاکى هەرێمى کوردستان هێرشبکرێتە سەر هیچ وڵاتێک”.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى به‌هۆى بۆردومانى فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى توركیاوه پێنج هاووڵاتى له ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى ناحیه‌ى شیلادزێ و كانى ماسێ شه‌هیدبوون، كه ته‌رمى یه‌كێكیان به‌هۆى سووتانییه‌وه شێواوه و ناناسرێته‌وه، بۆردومانه‌كانى توركیا له چوارچێوه‌ى ئۆپراسیۆنى (چنگى هه‌ڵۆ)دایه كه له ئێستادا له‌لایه‌ن حكومه‌تى توركیاوه له‌ناو خاكى هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16 hours لهمهوپێش



