ژماره‌ى قوربانیيانى بۆمبارانهكهى توركیا به‌رزبووه‌وه بۆ 5 كه‌س

بۆردومانكردنى سنوورى قه‌ندیل له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى توركیاوه | فۆتۆ: ماڵپه‌ڕه‌كان
ئه‌مڕۆ هه‌ینى به‌هۆى بۆردومانى فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى توركیاوه پێنج هاووڵاتى له ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى ناحیه‌ى شیلادزێ و كانى ماسێ شه‌هیدبوون، كه ته‌رمى یه‌كێكیان به‌هۆى سووتانییه‌وه شێواوه و ناناسرێته‌وه.
پامنێرى (SNN) له شیلادزێ رایگه‌یاند: “به‌یانى ئه‌مڕۆ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى توركیا له چوارچێوه‌ى ئۆپراسیۆنى (چنگى هه‌ڵۆ) گوندى سیدان-یان له سنوورى ناحیه‌ى شیلادزێ بۆردومان كرد، له سه‌ره‌تادا واده‌ركه‌وت كه سێ هاووڵاتى مه‌ده‌نى شه‌هیدبوون، به‌ڵام له ئێستادا ئامارى قوربانییه‌كان به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ پێنج كه‌س”.
وتیشى: “قوربانییه‌كان چواریان له ناوچه‌كانى دهوروبهى شیلادزێ شه‌هیدبوو، سێ كه‌سیان ناسنامه‌یان دیاره كه هاووڵاتى مه‌ده‌نین، به‌ڵام یه‌كێكیان به‌هۆى ئه‌وه‌ى سووتاوه و ته‌رمه‌كه‌ى شێواوه ناسنامه‌ى دیار نیه و ناناسرێته‌وه، هاوكات قوربانى پێنجه‌م به‌هه‌مان شێوه‌یه به‌هۆى بۆردومانى فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى توركیاوه شه‌هید بووه له سنوورى كانى ماسێ”.
به‌رزبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى قوربانیانى بۆردومانه‌كه‌ى شیلادزێ له‌كاتێكدایه پێشتر وارشین سه‌لمان، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى شیلادزێ رایگه‌یاندبوو: “ئه‌و سێ كه‌سه‌ى كه شه‌هیدبوو هاووڵاتى مه‌ده‌نین”، له به‌رامبه‌ریشدا وه‌زاره‌تى به‌رگريى توركیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگهیادبوو: “سێ گه‌ریلاى پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه) یان كوشتووه له بۆردومانى فڕۆكه جه‌نگییه‌كانه‌وه”.
كۆتا ساته‌كانى شه‌وى یه‌كشه‌ممه و به‌ره‌به‌یانى دووشه‌ممه 15ى حوزه‌یران، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى توركیا ده‌ستیانكرد به بۆردومانكردنى چیاى قه‌ندیل، ده‌وروبه‌رى كه‌مپى مه‌خمور و شنگال له هه‌رێمى كوردستان، دواى كه‌متر له 30 خولهك له ده‌ستپێكردن به بۆردومانه‌كه وه‌زاره‌تى به‌رگریى توركیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: “ده‌ستیانكردووه به ئۆپراسیۆنى (چنگى هه‌ڵۆ) له باكوورى عێراق (هه‌رێمى كوردستان) له دژى چه‌كدارانى پارتى كرێكارانى كوردستان”.
ئۆپراسیۆنه‌كه‌ى توركیا به‌پێى به‌یاننامه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگريى ئه‌و وڵاته، “باره‌گاكانى په‌كه‌كه له: شنگال، قه‌ندیل، كهرهكاك، زاپ، ئاڤاشی، باسیان و خواكوڕك ده‌كاته ئامانج”.
هاوكات هه‌ر له چوارچێوه‌ى ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌دا پێشتر (SNN) بڵاویكرده‌وه كه هێزێكى كۆماندۆى توركى هاتوونه‌ته ناو خاكى هه‌رێمى كوردستان و گوندێكیان به‌ته‌واوه‌تى داگیر كردووه، هاوكات هه‌ر به‌هۆى بۆردومانه‌كانه‌وه گوندنشینانی 10 گوندی هەرێم ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووە و روویان کردووەتە شوێنی سەلامەتتر.
پێشتر محەمەد حەسەن، هاوسەرۆکی شارەوانی بناری قەندیل بە (SNN)ی راگەیاندبوو: “دوای ساڵی 2007 بۆردوومانی فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر گوندەکانی بناری قەندیل چڕبوونەوەی زیاتری بەخۆیەوە بینی و بە گوێرەی ئەو ئامارانەی کە ئەوان لەبەردەستیانە لە ماوەی نزیکەی 15 ساڵی رابردوو تا ئێستا نزیکەی 30 هاووڵاتی بناری قەندیل شەهید بوون و دەیانی تریش بریندار بوون، ئەمە جگە لەو زیانە زۆر و گەورەی بەر ژێرخانی ئابووری و کشتوکاڵ و سامانی ئاژەڵی ئەو گوندانە کەوتووە”.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









