“دوێنێ شه‌و 25 فڕۆكه‌ى F-16 ى توركیا بۆردومانى هه‌رێمى كوردستانیان كردووه”

گروپى وه‌زاره‌تى به‌رگریى توركیا له‌كاتى چاودێریكردنى ئۆپراسیۆنى (چنگى هه‌ڵۆ) | فۆتۆ: وه‌زاره‌تى به‌رگریی توركیا
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ و شه‌وى رابردوو ئۆپراسیۆنى (چنگى هه‌ڵۆ) له لایه‌ن وه‌زاره‌تى به‌رگریى توركیاوه له هه‌رێمى كوردستان ده‌ستیپێكرد، رۆژنامه‌نووسێكى توركیش ئاشكرایده‌كات: “له یه‌ك كاتدا 25 فڕۆكه‌ى (F-16)ى توركیا بۆردومانى خاكى هه‌رێمى كوردستانیان كردووه”.
كۆتا ساته‌كانى شه‌وى رابردوو و یه‌كشه‌ممه و به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى توركیا ده‌ستیانكرد به بۆردومانكردنى چیاى قه‌ندیل، ده‌وروبه‌رى كه‌مپى مه‌خمور و شنگال له هه‌رێمى كوردستان، دواى كه‌متر له 30 خولهك له ده‌ستپێكردن به بۆردومانه‌كه وه‌زاره‌تى به‌رگریى توركیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: “ده‌ستیانكردووه به ئۆپراسیۆنى (چنگى هه‌ڵۆ) له باكوورى عێراق (هه‌رێمى كوردستان) له دژى چه‌كدارانى پارتى كرێكارانى كوردستان”.
سه‌لامى ههتهكان، رۆژنامه‌نووسى تورك تایبه‌تمه‌ند له بوارى سه‌ربازیدا له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: “یه‌كه‌مین هه‌نگاوى ئۆپراسیۆنى (چنگى هه‌ڵۆ) كه به‌ڕێوه‌چووه 25 فڕۆكه‌ى (F-16)، تێدا به‌كارهاتووه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى به‌كارهێنانى ژماره‌یه‌كى دیارینه‌كراو و زۆر له فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان له ئه‌نجامدا 81 ئامانج كه‌وتوونه‌ته به‌ر هێرشه‌كه و خاپور كراون”.
به‌پێى زانیارییه‌كانى (SNN) له ئۆپراسیۆنه‌كه‌دا جگه له فڕۆكه‌ى سه‌ربازى، فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان به‌كارهاتوون، پێش ده‌ستكردن به بۆردومانه‌كه به ئاسمانى ناوچه‌كه‌دا سووڕاونه‌ته‌وه و چاودێرییان كردووه، هاوكات چه‌ند ئامانجێكى تریش له پلاندابوون بۆ ئه‌وه‌ى خاپووربكرێن جگه له‌وانه‌ى بۆردومانكراون، به‌ڵام چه‌ند خوله‌كێك به‌ر له‌وه‌ى ده‌ست به بۆردومان بكه‌ن له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى به‌رگریى توركیاوه ئاگاداركراونه‌ته‌وه بۆردومانه‌كه رابگرن، چونكه شوێنى نیشته‌جێبوونى هاووڵاتیانى مه‌ده‌نى بوون”.
هاوكات به‌پێى زانیارییه‌كانى ئاژانسى هه‌واڵى رۆیته‌رز، “ئه‌و فڕۆكانه‌ى كه بۆردومانى هه‌رێمى كوردستانیان كردووه زۆرینه‌یان له بنكه سه‌ربازییه‌كانى توركیا له دیاربه‌كر و مهلاتیهوه هه‌ڵفڕیوون و بۆردومانه‌كه‌یان كردووه”.
به‌پێى زانیارییه‌كانى وه‌زاره‌تى به‌رگریى توركیا، “ئۆپراسیۆنه‌كه باره‌گاكانى په‌كه‌كه له: شنگال، قه‌ندیل، كهرهكاك، زاپ، ئاڤاسی- باسیان و خواكوڕك ده‌كاته ئامانج”.
بۆردومانكردنى خاكى هه‌رێمى كوردستان و به‌زاندنى سنوورى عێراق له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى توركیاوه، یه‌كێكه له‌و بابه‌تانه‌ى كه له‌ماوه‌ى 10 ساڵى رابردوودا زۆرترین قسه و باسى له‌سه‌ر بووه، چونكه چه‌ندین جار به‌هۆى ئه‌و بۆردومانانه‌وه هاووڵاتیيانى مه‌ده‌نى هه‌رێم ده‌بنه قوربانى، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى چه‌ندین ناوچه‌ى شاخاوى هه‌رێم به‌هۆى ئه‌و بۆردومانانه‌وه بوونه ناوچه‌ى قه‌ده‌غه و هاووڵاتیانى گوندنشین ناتوانن ژیانیان تێدا به‌سه‌ر به‌رن له ترسى ئه‌وه‌ى نه‌بنه قوربانى، حكومه‌تى هه‌رێمیش كه‌مترین كاردانه‌وه‌ى له‌باره‌ى ئه‌و بۆردومانانه‌وه هه‌یه، به‌پێچه‌وانه‌ى حكومه‌تى ناوه‌ندى عێراق كه چه‌ندین جار ئیدانه‌یان ده‌كات و له‌ماوه‌ى رابردووش‌دا باڵیۆزى توركیا له عێراق بانگهێشتى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه كرا به مه‌به‌ستى پرسیار لێكردنى له‌سه‌ر ئه‌و بۆردومانانه.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









