مه‌لاله یوسفزاى ئاهه‌نگى ده‌رچوونى له زانكۆى ئۆكسفۆرد گێڕا

وێنه‌ى مه‌لاله و خێزانه‌كه‌ى له‌كاتى ئاهه‌نگگێڕانیان به بۆنه‌ى ده‌رچوونى له زانكۆ
ئه‌مڕۆ هه‌ینى مه‌لاله یوسفزاى، بچووكترین وه‌رگرى خه‌ڵاتى نۆبڵ و چالاكوانى جیهانى توانى زانكۆى ئۆكسفۆرد ته‌واوبكات و بڕوانامه له بوارى فه‌لسه‌فه و ئابوورى و سیاسه‌تدا به‌ده‌ستبهێنێت.
مه‌لاله ئه‌مڕۆ له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر دوو وێنه‌ى خۆى له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ى بڵاوكرده‌وه له‌كاتى ئاهه‌نگگێڕانیان به‌هۆى وه‌رگرتنى بڕوانامه‌كه‌ى و له‌سه‌رى نووسیوون، “قورسه بتوانم دڵخۆشى و سوپاسگوزاری خۆم ده‌رببڕم، توانيم بڕوانامه له بوارى فه‌لسه‌فه و ئابوورى و سیاسه‌تدا به‌ده‌ستبهێنم له زانكۆى ئۆكسفۆرد، نازانم چى لهڕێگهمه و دواتر چى ده‌بێت، به‌ڵام بۆ ئێستا ته‌نیا (نێتفڵكس)، خوێندنه‌وه نووسین ده‌بێت”.
مه‌لاله، له مانگى تشرینى یه‌كه‌مى ساڵى 2012، به‌هۆى چالاكییه‌كانى له‌بوارى خوێندنى كچاندا له‌كاتێكدا كه له‌ناو پاسى خوێندنگهكهیدابوو له‌لایه‌ن چه‌كدارانى تاڵیبانه‌وه ته‌قه‌ى لێكرا له ناوچه‌كه‌یان كه به دۆڵى سوات له پاكستان ناسراوه، یه‌كێك له گوللـه‌كان به‌ر سه‌رى كه‌وت، دواتر به‌هۆى سه‌ختى برینه‌كه‌یه‌وه ره‌وانه‌ى وڵاتى به‌ریتانیا كرا بۆ وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ر، پاش وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ر له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ى له بێرمینگهام له به‌ریتانیا نیشته‌جێبوون، مه‌لاله به‌رده‌وامبوون له چالاكییه‌كانى له بوارى هۆشیاركردنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگه‌كان له بوارى رێگه‌دان به كچان و فهراههمكردنى هه‌لى خوێند بۆیان، تا ئه‌وه‌ى بووه چالاكوانێكى نێده‌وڵه‌تى.
مه‌لاله له ساڵى 2014 بووه بچوكترین كه‌سى جیهان كه تا ئێستا خه‌ڵاتى نۆبڵى ئاشتى پێدرابێت، ئه‌و كات له قوتابخانه‌بوو كه پێى راگه‌یه‌نرا: له‌گه‌ڵ چالاكوانى هیندى كایلاش ساتیارتهى، توانیوویه‌تى ببێته خاوه‌نى خه‌ڵاتى نۆبڵ.
ئێستا مه‌لاله ته‌مه‌نى 22 ساڵه و به‌رده‌وامه له چالاكییه‌كانى له ته‌واوى جیهاندا له بوارى فهراههمكردنى هه‌لى خوێندن بۆ كچان.
بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026ترەمپ: ئەگەر ئێران ڕانەگیرێت ناوچەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









