حكومه‌تى هه‌رێم له یه‌ك مانگدا زیاتر له 8 ملیۆن دۆلارى داوه به كۆمپانیاى گنه‌ڵ ئینێرجى توركى

لۆگۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان | فۆتۆ: SNN
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له داهاتى فرۆشتنى نه‌وت له مانگى ئایاردا بڕى 8 ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلارى به‌خشيووه‌ته كۆمپانیاى گنه‌ڵ ئینێرجى توركى كه شایته‌ى دارایی ئه‌و كۆمپانیایه‌یه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى كۆمپانیاى گنه‌ڵ ئینێرجى توركى، كه له كێڵگه نه‌وتییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كارى هه‌ڵكه‌ند و به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت ده‌كات له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه، “شایسته داراییه‌كانى مانگى ئایارى ساڵى 2020ى له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه پێ به‌خشراوه كه بریتیه له 8 ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلار”.
كۆمپانیاكه له به‌یاننامه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه، “هاوبه‌شه‌كانى كۆمپانیاكه له كێڵگه‌ى نه‌وتى ته‌قته‌ق، بڕى 3.4 ملیۆن دۆلاریان وه‌رگرتووه، له‌و بڕه‌ش 1.9 ملیۆن دۆلار دراوه به كۆمپانیاى گنه‌ڵ ئینێرجى، هاوكات هاوبه‌شه‌كان له كێڵگه‌ى نه‌وتى تاوكێ بڕى 26.8 ملیۆن دۆلاریان وه‌رگرتووه، كه بڕى 6.6 ملیۆن دۆلارى پشكى كۆمپانیاى گنه‌ڵ ئینێرجى بووه”.
كۆمپانیاى گنه‌ڵ ئینێرجى كۆمپانیایه‌كى توركییه كارى كنه و پشكنین و به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت ده‌كات، له هه‌رێمى كوردستان له هه‌رسێ كێڵگه‌ى نه‌وتى: تاوكێ، ته‌قته‌ق و پیشخابوور ئیشده‌كات، هاوشێوه كۆمپانیاكانى تر‌ى نه‌وت كه له هه‌رێم كارده‌كه‌ن مانگانه شایسته‌داراییه‌كانى له حكومه‌ت وه‌رده‌گرێت.
پێدانى شایسته‌داراییه‌كانى به كۆمپانیاى گنه‌ڵ ئینێرجى له كاتێكدایه ماوه‌ى نزیكه‌ى دوو مانگه مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه، “ئه‌و بڕى نزیكه‌ى 400 ملیاره‌شى كه حكومه‌تى ناوه‌ندى مانگى رابردوو ناردى بۆ حكومه‌تى هه‌رێم بۆ دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى شوباتى فه‌رمانبه‌ران حكومه‌تى هه‌رێم به‌شێكى زۆرى له دانه‌وه‌ى قه‌رزدا خه‌رجكرد و له ئێستادا ته‌نیا 222 ملیار و 275 ملیۆن دیناری ماوە و بەشی مووچە ناکات”، به‌پێى به‌یاننامه‌یه‌كى وه‌زاره‌تى دارایی.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








