
پارێزگاى كهركوك | فۆتۆ: Bnar Sardar \ KirkukNow
SNN – عیماد جەباری
لە پرۆسەیەکی دەنگداندا، زۆرینەی بەرپرسانی تەندروستیی کەرکوک نەخۆشخانەی گشتی کەرکوکییان هەڵبژارد بۆ ئەوەی تایبەت بکرێت بە تووشبووانی کۆرۆنا.
بهپێى زانیارییهكانى (SNN) كه له كۆبوونهوهكه وهریگرتوون، “سەرۆکایەتی تەندروستیی کەرکوک بە زۆرینەی دەنگ بڕیاریدا نەخۆشخانەی گشتی کەرکوک وەکو سەنتەری تایبەت بە تووشبووانی کۆرۆنا تەرخانبکرێت”.
ههر بهپێى زانیارییهكان، “لە کۆبوونەوەکەدا لەکۆی 36 ئامادەبوو 16 کەس دەنگیانداوه بۆ ئەوەی نەخۆشخانەی گشتی تەرخانبکرێت، شهش کەسیش دەنگیدا بە نەخۆشخانەی ئازادی داوه و پێنج کەسیش دەنگیاندا داوه بۆ ئەوەی هەردوو نەخۆشخانەکە بکرێت، دەنگەکانی دیکەش رای جیاواز بوون”.
ئەم هەنگاوەش دوای ئەوە دێت کە سەنتەری تایبەت بە کۆرۆنا لەناوچەی پیشەسازی جێگای نەخۆشی تێدا نەماوە و بەهۆیەوە زۆرینەى تووشبووەکان لە ماڵەوە چارهسهر وهردهگرن.
بەپێی دوایین ئاماریش کۆی گشتی تووشبووانى كۆرۆنا له كهركوك گەیشتووەتە 603 حاڵەت، لەو ژمارەیەش 401 کەس هێشتا لە حاڵەتی چارەسەرن و 189 کەسیش چاکبوونەتەووە و 22 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18 hours لهمهوپێش



