لە هەڵەبجە ئیدانەی شەهیدكردنی هاووڵاتیانی مەدەنی كرا لەلایەن توركیاوە

0
1388
گردبوونه‌وه‌ى ئیدانه‌كردنى بۆردومانه‌كان له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ | فۆتۆ: عه‌لى حه‌مه‌سه‌عید / SNN

SNN – عەلی حەمەسەعید
ئیوارەی ئەمڕۆ هەینی بەشێك لە هاووڵاتییان و چین و توێژە جیاوازەكانی هەڵەبجە لە ناوبازاڕی شارەكە گردبوونەوە، بە مەبەستی ئیدانەكردنی ئەو لەشكركێشییەی كە توركیا بۆ سەر خاكی هەرێمی كوردستان دەستپێكردووە.

لە گردبوونەوەكەدا كە بەشێك لە چالاكوانان و چین و توێژەجیاوازەكانی هەڵەبجە تیایدا بەشدار بوون عه‌بدولڕه‌حمان ده‌روێش، بە ناوی بەشداربووانی گردبوونەوەكەوە بەیاننامەیەكی خوێندەوە و وتى: “وێڕای شەرمەزاركردنی لەشكركێشییەكانی دەوڵەتی تورك بۆسەر خاك و سنووری هەرێمی كوردستان، وه‌ك هێما و پیلانگێرییەكی گشتگیر له‌ قه‌ڵه‌میده‌ده‌ین بۆ سەر ئەزموونی باشووری كوردستان كه‌ ئەمەش جێگای قبوڵكردن نییە”.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “سەرەڕای داگیركارییەكان و شەهیدكردنی هاووڵاتییانی بێ تاوان، دەوڵەتی تورك دەستی نەپاراستووە لە سووتاندن و تێكدانی ژینگە و سروشتی كوردستان، بە هەزاران سەربازی خۆی لە ناوچەكە بڵاوەپێكردووە، بۆیە ئێمە دڵنیاین كە ئەم هێرشانە بە ئاگاداری حكومەتی عێراق ئەنجام دەدرێن و گڵۆپی سەوزی بۆ توركیا هەڵكردووە”.

هەر لەو بەیاننامەیەدا ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: “هێرشەكانی داعش بۆ سەر ناوچە كوردستانییەكان و قەتلوعامردنی كوردانی كاكەیی و بەشێكی دیكەی پیلانگێڕییە بۆ سەر گەلەكەمان بۆیە گەلێك كیمیاباران و جینۆسایدی بینیبێت هەرگیز بێدەنگ نابێت، هاوكات ئەركی حكومەتی عێراقیشە كە چیدیكە بێ هەڵوێست نەبێت بەرامبەر بەو دەستدرێژیانەی دەوڵەتی توركیا”.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this