زاناردی شوفێری پێشووی فۆرمولا1 ” له دۆخێكی ترسناكدایه ” پاش رووداوێكی ترسناك

ئەلێکس زاناردی
SNN Sport
ئه‌لێكس زاناردی شوفێری پێشووی فۆرمۆلا1 و ئاندی كار كه پێشتر قاچەكانی بڕدرابوونه‌وه ، له رووداوێكی پێشبڕكێی ئۆتۆمبێل پێش 20 ساڵ بۆ ئه‌وه‌ی ببێته پاڵه‌وانێكی پارائۆڵۆمپی دیار ، له ئێستادا له نه‌خۆشخانه كه‌وتووه و له” دۆخێكی زۆر ترسناكدایه “پاش پێكدادانی رۆژی هه‌ینی رابردوو به بارهه‌ڵگرێك له كاتی به‌شداریكردنی له پێشبڕكێی پاسكیل كه به‌ده‌ست پاڵی پێوه‌ده‌نرێت له ئیتاڵیا .
زاناردی به‌شداری ده‌كرد له یه‌كێك له قۆناغه‌كانی پێشبڕكێ (ئۆبییتیڤۆ تریكولۆری ) له توسكانا ، كاتێک كۆنترۆڵی پاسكیله‌كه‌ی له ده‌ستدا له سوڕانەوهیهكی تیژدا په‌رییه‌وه بۆ سایدی بارهه‌ڵگرێكی گه‌وره له نزیكی مۆنتالچینۆ.
ئه‌و شوفێرە ته‌مه‌ن 53 ساڵه له رێگەی ئاسمانه‌وه گوازراییه‌وه نه‌خۆشخانه لە سییەنا لە ئیتاڵیا و نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی كتوپڕ له سه‌ر و ده‌موچاوی بۆ ئه‌نجامدرا ، پێش ئەوەی بگوازرێته‌وه چاودێری چڕ.
نه‌خۆشخانه‌كه له بهیاننامهیەکیدا وتی ” به‌هۆی ئه‌و برینه ترسناكه له سه‌ری ، ده‌ستكرا به ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری له مێشك و ده‌م چاوی پاش كاتژمێر 7ی ئێواره و پێش كاتژمێر 10 ته‌واو بوو ” وتیشی ” پاشان نه‌خۆشه‌كه گوازرایه‌وه چاودێری چڕ ، دۆخه‌كه‌ی زۆر ترسناكه ” .

له لای خۆیه‌وه ماریۆ ڤالنتینی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا بۆ پاسكیلی پارائۆڵۆمپی ئاشكرایكرد كه ” ئه‌لێكس زاناردی كۆنترۆڵی له‌سه‌ر پاسكیله‌كه‌ی له ده‌ستدا ، دووجار بەردەبێتەوە و خۆی كێشا به بارهه‌ڵگرێك ، پێكدادانه‌كه زۆر ترسناك بوو “.
زاناردی نازناوی پاڵه‌وانێتی ” كارت”ئه‌مریكی بۆ ئۆتۆمبێل به‌ده‌ستهێناوه پێش ئه‌وه‌ی قاچەكانی ببڕن پاش رووداوێك له سه‌ر گۆرەپانی ” لاوزیتسرینگ ” له ئه‌ڵمانیا ساڵی 2001 تووشی هات .
پاشان چوار میدالیای زێڕ و دوو زیوی پارائۆڵۆمپی له له‌نده‌نی2012 و ریۆ دی جانێرۆی 2016 به‌ده‌ستهێناوه له ئاستی پاسكیلی ده‌ستی له‌گه‌ڵ 10 نازناوی جیهانی.
ماریۆ ئه‌ندرێتی پاڵه‌وانی پێشووی فۆرمولا1 له تویته‌ر نووسیبووی ” من نا ئارامم و زۆر ده‌ترسم سه‌باره‌ت به ئه‌لێكس ، به ئه‌ندازه‌یه‌ك من هه‌ناسه‌كانم راگرتووە ، من هانده‌ریم ، من هاوڕێیم ، تكایه وه‌كو من بكه‌ن و نوێژ بۆ ئه‌م پیاوه زۆر باشه بكه‌ن “.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش


