
وێنە: هەوراز ئەحمەد
SNN-هەوراز ئەحمەد
سەرۆکى فیدراسیۆنى سەراسەرى پەنابەرانى عێراق لە سلێمانى رایگەیاند: “بە سەدان کۆچبەرى عێراقى و کورد لە سنورەکانى نێوان تورکیا و یۆنان ژیانێکى ناهەموار بەسەر دەبەن وڵاتانى ئەوروپاش بە بیانووى ڤایرۆسى کۆرۆنا سنورەکانى لێ داخستوون”.
ئامانج عەبدوڵا، سەرۆکى فیدراسیۆنى سەراسەرى پەنابەرانى عێراق بە snnى راگەیاند: “بە پێى ڕاپۆرتە نێودەوڵەتیەکان عێراق لە سەر ئاستى جیهان بە سێهەم وڵات دادەنرێت لە رووی نائارامى و نا سەقامگیردا بۆیە هاوڵاتى عێراقى بە پێى یاسا دەتوانێت کۆچ بکات و داواى مافى پەنابەرى لەو وڵاتانە بکات کە دەوێت تێدا بژێت، بەڵام وڵاتانى جیهان وەکو پێویست بە دەم پەنابەرانى عێراقیەوە نین و ڕێز لە خواست و داواکاریەکانیان ناگیرێت”.
وتیشى: “لە ساڵى 2019 دا زیاتر لە 28 هەزار هاوڵاتى عێراق و کورد بە نایاساى کۆچیان کردوە و لەو ژمارەیەش 12 هەزاریان لەلایەن وڵاتى تورکیاوە دەستگیر کراون و دواتر بۆ مەرامى سیاسى خۆیان لە زیندان ئازادیان کردن و نێردران بۆ سنورەکانى نێوان تورکیا و یۆنان کە ئەوە چەندین مانگە ئەو هاووڵاتیانە لەو سنورەدا قەتیس ماون و جیهانیش لە ئاستى داواکاریەکانیان بێ دەنگە”.
هاوکات ڕوونى کردەوە: “بە پێى ئەو ئامار و داتایەنەى کە لەبەردەستى ئێمەدایە تاوەکو ئێستا 314 هاووڵاتى هەرێمى کوردستان لە دەریاى ئیجەدا خنکاون و بێ سەروشوێن بوون لەو ژمارەش 163 تەرمیان گەڕێندراوەتەوە بۆ هەرێمی کوردستان و 151 شیان بێ سەروشوێنن، لە سەرەتاى ئەمساڵیشدا 21 هاووڵاتى هەرێمى کوردستان لە دەریاى ئیجەدا خنکاون، کە 6 تەرمیان گەڕێندراوەتەوە و 15 شیان بێسەروشوێنن”.
20 حوزەیرانى هەموو ساڵێک ڕۆژى جیهانى پەنابەرانە، بەو بۆنەیەوە ئەمڕۆ فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەران بە گەلەرییەک وێنەی کۆچبەرانی کورد و دیمەنی گەڕاندنەوەی تەرمەکانیانی بڵاوکردەوە.




More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


