
ژنه جووتیارێكى عێراقى | فۆتۆ: MintPress News
SNN – عیماد جەباری
به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى سەرگەڕان بە پشتبەستن بە چەند بڕیارێکی دادگای کەرکوک داوادەکات پۆلیسی ناحیەکە کارئاسانی بکەن بۆ گەڕانەوەی زەوی جوتیارانی کورد بۆ عەرەبی هاوردە.
بەپێی نووسراوێک کە ئیمزای بەڕێوه‌بەری ناحیەی سەرگەڕانی لەسەرە و ئاراستەی هۆبەی کشتوکاڵ و پۆلیسی ناحیەکەی کردووە، “تێیدا چەند پارچەیەکی زەوی دیاریکردووە و داوادەکات رێگربن لە جوتیارانی کورد کە (بە زیادەڕۆ ناویان دەبات) تاوەکو مامەڵەی نوێکردنەوەی گرێبەستی خاوەنە رەسەنەکانیان تەواودەبێت کە (مەبەستی عەرەبی هاوردەیە)”.
پێشتریش هەر بۆ هەمان مەبەست، به‌ڕێوه‌به‌رى کشتوکاڵی سەرگەڕان نووسراوێکی ئاراستەی بەڕێوبەری ناحیەی سەرگەڕان کردووە داوا دەکات رێگا نەدەن چیتر جوتیارانی زیادەڕۆ ئەو زەویانە بکێڵن کە مەبەستی کوردە”.
بەپێی زانیاریەکانی (SNN) ئەو زەویانە رووبه‌ره‌كه‌یان، “520 دۆنمە و کەوتوونەتە گوندەکانی: پەڵکانە، خەرابە، شناغە و سەرگەڕان، پێشتر دادگای کەرکوک چارەنووسی ئەو زەویانەی لە بەرژەوەندی جووتیارانی هاوردە یەکلاکردوەتەوە”.
بۆ وەرگرتنی زانیاری لەبارەی ئەو نووسراوانەوە (SNN) چەند جارێک پەیوەندی کرد بە بەڕێوه‌بەری ناحیەی سەرگەڕان، بەڵام بەردەستنەبوو.

ئه‌و نووسراوه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى سه‌رگه‌ڕان ئاراسته‌ى هۆبەی کشتوکاڵ و پۆلیسی ناحیەکەی کردووە

وێنه‌ى ئه‌و نووسراوه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى كشتو‌كاڵى سه‌رگه‌ڕان ئاراسته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌كه‌ى كردووه
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
21 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
21 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
21 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
21 hours لهمهوپێش



